کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان

22:38 - 8 گەلاوێژ 2712

كوردستان میـــــــدیا: دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە شاری كرماشان كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 8ی گەلاوێژی 1391ی هەتاوی، دایەرەعنا رام، دایكی شەهید محەممەد حەیدەری زەردۆیی، ناسراو بە حەمەسوور لە شاری كرماشان لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دایە رەعنا كەسێكی بە وەفا و ئەمەگناس بە رێبازی كوڕە شەهیدەكەی بووە و هەتا كۆتایی تەمەنی پشتیوانیی لەو رێبازە كرد.
شەهید محەممەد زەردۆیی، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، ساڵی 1358ی هەتاوی لە شاری پاوە بە بڕیاری سادق خەڵخاڵیی لەگەڵ پۆلێك لە تێكۆشەرانی رێگای رزگاریی كورد و كوردستان تیرباران كرا و تێكەڵ بە كاروانی شەهیدان بوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی لە كەس و كار و بنەماڵەی دایە رەعنا رام دایكی شەهید محەممەد حەیدەری دەكات و لە خەم و پەژارەیاندا خۆی بە شەریك و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد