كوردستانمیدیا: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه میوانداریه‌تیی هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رزی پارتی ئازادی كوردستان (باكور)ی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی كوردستانمیدیا، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رزی پارتی ئازادی كوردستان (باكور) به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز مسته‌فا ئۆزچه‌لیك سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری پاریس‌یان كرد كه له لایه‌ن وه‌فدی خانه‌خوێ به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراته‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌م دانیشتنه چه‌ند كاتژمێرییه‌دا دوو لایه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌نوكه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌گشتی و ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دواییانه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دۆزی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی، باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه و تاوتوێ كردنی دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كان، هه‌ر دوو لایەن به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه ته‌نیا ڕێگای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بریتییه له یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ر دوو لایەن جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا پرسی یه‌كگرتوویی ئه‌ركێكی نیشتمانی و له هه‌مان كاتیش‌دا كاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانه.
له كۆتایی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، هه‌ر دوو لایەن پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌رچی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و به‌رده‌وامیی ئه‌م چه‌شنه دانیشتن و كۆبوونه‌وانه.