کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی هۆلەند ڕێوڕەسمێک بۆ ڕزگاریی شەنگال بەڕێوە چوو

21:58 - 5 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی رزگاریی شەنگال لە هۆلەند بەشداری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری لاهەی وڵاتی هۆلەند، لە کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ ڕزگاری شەنگال، کە لە لایەن ناوەندی کۆمکارەوە بەڕێوە چوو، بەشداری کرد.

لەم کۆڕە ڕێزگرتنەدا، نوێنەرانی زۆربەی حیزبە کوردستانییەکان وکۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی هۆلەند بەشدار بوون کە نوێنەرانی حیزبەکان بە پێشکەش‌کردنی پەیام و وتار، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ڕزگاریی شەنگال دەربڕی و پیرۆزبایی خۆیانیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

شایانی باسە لە سەر بانگهێشتنی فەرمیی ناوەندی کۆمکار، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هۆلەند بە سەرپەرەستی ڕێبوار خەدیری‌پوور بە پێشکەش‌کردنی وتارێک پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لە بەشداران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.