کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان

14:50 - 7 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانی بڵاو کردەوە.

٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، ٣١ ساڵ بەسەر دیاریکرانی ٢٦ی سەماوەز وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی دەکەن و ڕێز لەو گیان‌فیدایی و خەباتە دەگرن کە پێشمەرگەکانی کوردستان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان کردوویانە.

ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە پلینۆمی دووهەمی كۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژانی ١٥تا٢٤ی گەلاوێژی١٣٦٣ی هەتاوی، ڕۆژی٢٦ی سەرماوەز وەكوو ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان دیاری كرا.

وێنەی تراکت و پووستێرەکانی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە زاراوەکانی سۆرانی، هەورامی، کەلهۆڕی، کرمانجی و فارسی بڵاو کراوەتەوە.

12702.jpg