کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران و تاڵەبان هاوکاریی یەکتری دەکەن

16:12 - 8 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی تاڵەبان دژی داعش هاوکاری دەکات.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕیژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ تاڵبانی ئەفغانستان هاوکاری دەکات و ئەوە لە کاتیكدایە کە ڕێژیمی ئێران سەردەمانێک ڕێکخراوی تاڵبانی بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر خاکی خۆی وەسف دەکرد.

عەبدوڵڵا یەکێک لە فەرماندەرانی ڕێکخراوی تاڵبان، مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵدا ڕایگەیاندکە مانگانە ٥٨٠ دۆلار لە ئێران وەردەگرێت و ئەو ڕێژیمە هەموو چەک‌وچۆڵێکی بۆ دابین دەکات.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە دوو وڵاتی درواسێی عێراق و ئێران شەڕ دەکات و بووەتە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و هەڕەشە لە ئەمنییەتی ئەو وڵاتانە دەکات.

مەلا نەورۆزی لە وتووێژ لەگەڵ بڵاوکراوەی دیلی‏بیست‌دا ڕایگەیاند کە؛ ئێران دوژمنی ژمارە یەکی ئێمەیە.

لەو پێوەندییەدا محەممەدنەزیر ئەحمەدزی جێگری وتەبێژی پارلمانی ئەفغانستان گوتی کە نوێنەرانی ڕێژیمی ئێران بە هەناردەکردنی چەک‏وچۆڵ پشتیوانی لە تاڵبان دەکەن و ئەوەش مەترسییەکە بۆسەر ئەو وڵاتە.

وڵاتانی دراوسێی ئێران لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکەدا نیگەرانن و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وڵاتی کوەیت چەندین جار سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی ئێران لەو وڵاتە هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەو وڵاتەی بە دوژمنی ڕاستەقینەی وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد.