کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی دوو ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران لە شەڕی سووریەدا

16:16 - 8 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریەدا کوژران.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، دوو پاسداری ڕێژیمی ئێران بە ناوەکانی حەمید سیاهکالی و پەرویز بامری لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.

ئەو دوو ئەندامەی سپای پاسداران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە سووریە کوژراون.

هەروەها هەواڵدەریی قودس سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی کردەوە کە ٧ ئەندامی سپای پاسداران لە سووریه کوژراون.

لە سەرەتای دەسپێکی قەیرانی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینیەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٦٠ کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامیی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.