کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دەیهەوێ هێزی نیزامی بۆ عێراق ڕەوانە بکات

15:09 - 9 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: دوو سێناتوری کۆنگرەی ئامریکا لە سەفەری خۆیان بۆ بەغدا باسیان لەوە کرد کە هێزی نیزامی بۆ ئەو وڵاتە ڕەوانە بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوو سێناتۆری پایەبەرزی ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سێنای ئامریکا، لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا ڕایانگەیاندووە کە هێزی نیزامی بۆ شەڕ دژی داعش بۆ ئەو وڵاتە بەڕێ دەکەن.

سێناتۆر جان مەک‌کین ولیندزی گراهام لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئامریکا، باسیان لەوە کردووە کە ١٠٠ هەزار هێزی نیزامی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن.

ئەو دوو سێناتۆرە سیاسەتەکانی ئامریکا و هەڵوێستی ئەو وڵاتەیان لەهەمبەر داعش‌دا بە لاواز وەسف کرد و ڕەخنەیان لە دەوڵەتی باراک ئۆباما گرت.

هەروەها ئەو دوو سێناتۆره لە سەفەرەکەیاندا بۆ بەغدا، باسیان لەوە کرد کە وڵاتانی ناوچەکە ناتوانن شەڕی دژی داعش بکەن و بۆ لەناوبردنی داعش پێویست بە ستراتژی و هێزی تایبەت هەیە.

لەو پێوەندییەش‌دا ئاڵمان و ڕووسیه هێزی سەربازیی خۆیان بۆ شەڕ دژی داعش ڕەوانەی سووریه دەکەن کە ئەوەش ناڕەزایەتیی ڕێژیمی ئەسەدی لێ‏کەوتووەتەوە.