• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاکییە تێکدەرانەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوڕاستدا لە لایەن ئامریکاوە تاوتوێ دەکرێت

زایینی: ٠٢-١٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٩/١١ - ١٢:٤٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاکییە تێکدەرانەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوڕاستدا لە لایەن ئامریکاوە تاوتوێ دەکرێت
کوردستان میدیا: چالاکییەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕیژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئامریکاوە تاوتوێ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، چالاکییەکانی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێ دەکات.

"ئێد ڕۆیس" سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە چالاکییە تێکدەرانەکانی سپای پاسداران و ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکەدا دەخەنە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

ڕۆیس لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران، تۆکمەتر لە جاران لە سووریەدا شەڕ دەکات و توندوتیژیی زیاتر لە وڵاتانی یەمەن و چەند وڵاتی دیکە دەنێتەوە".

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێژیمی ئەسەد، بووەتە هۆی ئەوەیکە داعش زیاتر بەهێز بێت.

ئێد ڕۆیس لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە بە لابردنی گەمارۆئابوورییەکان لەسەر ئەو وڵاتە، دەیان میلیارد دۆلار پارە دەخرێتە دەست سپای پاسداران و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە دەستی ئەو ڕێژیمە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئاواڵەتر بێت.

سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئامریکا متمانەیان بە ڕێژیمی ئێران نیە و لە دانووستان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ناڕازین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا