کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مردنی زیندانییەکان لە زیندانەکانی ئێراندا بەردەوامە

21:52 - 11 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ساڵانە ژمارەیەک لە زیندانیە سیاسیەکان بەهۆی دۆخی نالەباری زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران، تووشی نەخۆشی دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پێ‏ڕانەگەیشتن بە زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا، بووەتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستیی ئەو زیندانیانە و زیندانییەکان بەردەوام هەڕەشە و مەترسیی گیانییان لەسەرە.

بەرپرسانی زیندانەکانی ڕێژیم بە شێوەی سیستماتیک، لەباری تەندروستییەوە بە دۆخی زیندانەکان‏دا ڕاناگەن.

نەبوونی بەرپرسیارەتی لەهەمبەر زیندانیانی سیاسی و هەڵسوکەوتی خراپی ڕێژیم لەگەڵ زیندانیانی سیاسی، نیگەرانیی بنەماڵە و چالاکوانانی مافی مرۆڤی لێ‏کەوتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێک‌دایە کە ڕیژیمی ئیسلامیی ئێران ئیدیعای ناوەندەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی ڕەت دەکاتەوە.