کوردستان میدیا: ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا به‌بۆنه‌ی کۆچی مێژوویی شاری مه‌ریوان وتوویژێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حوسێن داراپوور پێکهێناوه.
ده‌قی وتووێژه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
وتووێژی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حوسێن داراپوور ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوەندی چاک، سه‌باره‌ت به کۆچی مێژووی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان
رێکه‌وتی ٣٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٥٨ی هه‌تاوی، له‌سه‌ر پێشنیاری شوورای شاری مه‌ریوان وێڕای کۆمه‌ڵێک ناوه‌ندی دیکه، خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار کۆچیان کرد و به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و کات و رێکخه‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌که به‌یانیی ئه‌و رۆژه شاری مه‌ریوان به تێكڕا چۆڵ بووه.
کوردستان میدیا: بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی شاری مه‌ریوان له‌و کاته‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن که خه‌ڵکی ئه‌و شاره به‌و چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕیوه؟
حوسێن داراپوور: شاری مه‌ریوان پێش ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن شوورای شار، یه‌کیه‌تیی جووتیاران له‌باری سیاسییه‌وه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو، بارودۆخی ئه‌و شاره‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کوردستان له دۆخێکی تایبه‌تیدا بوو و پاش شه‌ڕی سنه بۆشاییه‌ک له‌نێو هێزه سیاسییه‌کاندا هاتبووه ئاراوه و پاش ئه‌و شه‌ڕه که له‌لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه به‌سه‌ر کوردستاندا سه‌پا، هه‌ندێ که‌سایه‌تیی کورد وه‌کوو دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، شێخ عێزه‌دین حوسێنی و فواد مسته‌فا سوڵتانی و هاوکاریی ریکخراوی چریکه فیداییه‌کان شوورای هاوئاهه‌نگیی گه‌لی کورد له تاران دامه‌زرابوو و دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وه‌کوو یه‌که‌مین که‌سایه‌تیی کورد پێشوازیی له‌و شۆرایه کرد که بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران پێکهاتبوو. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ش به‌هۆی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌ندامێکی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی جۆتیاران و چه‌ند چالاکڤان له شاری سنه و راگواستنیان بۆ پادگانی مه‌ریوان و له‌سه‌ر پێشنیاری شوورای شاری مه‌ریوان و یه‌کیه‌تیی جووتیارانی ده‌ستی پیکرد.
کوردستان میدیا: کام رووداو بووه هۆی ئه‌وه که هه‌زاران هاووڵاتیی شاری مه‌ریوان، ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بێڵن و هانا به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی شار؟
حوسێن داراپوور: هێرشه‌کانی رێژیمی ئێران پاش مه‌سه‌له‌ی شاری سنه، بۆ قه‌ڵاچۆ و لاواز کردنی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کردبوو، نه‌یده‌ویست ئه‌و هێزانه له کوردستان په‌ره بستێنن و شێوازه دێمۆکراتیکه‌کان بۆ ئیداره‌ی شار و گونده‌کان په‌یڕه‌و بکرێت. یه‌کیه‌تیی جووتیارانیش که له‌گەڵ رێژیمی ئێران له پادگانی مه‌ریوان به‌شه‌ڕ هاتبوو، بووه هۆی دروست بوونی بارگرژییه‌ک له شاری مه‌ریوان و رووداوی گرتنی پادگانی مه‌هاباد له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه دووباره بێته‌وه و ده‌ستیان دایه سه‌رکوتی خه‌ڵک و خه‌ڵکیش به‌ستێنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی وه‌کوو ئه‌و کۆچه‌ی تێدا دروست بوو.
کوردستان میدیا: ناڕازییان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چ ئامانج‌گه‌لێک ئه‌و کرده‌وه مه‌ده‌نییانه‌یان ئه‌نجام دا؟ داخوازییان هه‌بوو؟ ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌و داخوازییانه چ بوون؟
حوسێن داراپوو: داخوازیی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان ئه‌وه بوو که هێزه نیزامییه‌کانی ریژیمی ئیران شاری مه‌ریوان چۆڵ بکه‌ن و شۆرای شار ، ئۆرگان و ئیداره‌کانی مه‌ریوان که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێکهاتبوو ئیداره بکات، نه‌ک مۆره کۆنه‌کانی ریژیمی پاشایه‌تی که به میرات به‌ده‌ستی رێژیمی ئیسلامیی ئێران گه‌یشتبوون. ئه‌و هێزانه‌ش هه‌ر وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتی پێشووی ریژیمی پاشایه‌تی، دژایه‌تیی هه‌رچه‌شنه داواکارییه‌کی خه‌ڵک که پێوه‌ندیی به ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیشیانه‌وه بیت، ده‌کرد. به‌لام داخوازیی سه‌ره‌کییان ئه‌وه بوو که به هیچ لەونێ نابێ هیزی نیزامی له شاردا نمێنێت.
کوردستان میدیا: کۆچی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان چۆن کۆتایی پێهات و بارودۆخی شار پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک چ هه‌لومه‌رجێکی به خۆوه گرت؟
حوسێن داراپوور: پاش ماوه‌یه‌ک که خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان له بارودۆخی ناله‌بار له ده‌ره‌وه‌ی شاردا ژیانیان ده‌برده سه‌ر و ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان ده‌وار و ره‌شماڵیان نه‌بوو و له داری داربه‌ڕوو بۆ دروست کردنی ماڵه‌کانیان که‌ڵکیان وه‌رگرتبوو، چه‌ند مۆره‌ی سه‌ربه رێژمی ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی ناڕازییانیان کرد و به دانی به‌ڵێن و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان، کۆتای‌یان به مانگرتنه‌که هینا، به‌ڵام پاش کۆتایی مانگرتنه‌که من له شاردا نه‌مامەوه، هه‌ر بۆیه شتێکی ئه‌وتۆم له‌و بارودۆخه‌دا وه‌بیر نایه‌ته‌وه. به‌ڵام من وه‌کوو وێنه‌گریک له‌نێو ئه‌و مانگرتنه‌دا ئاماده بووم و چه‌ندین وێنه و گرته ڤیدیۆکه له‌و رووداوه‌م گرتووه له راگه‌یه‌نه‌کاندا بلاو بوونەته‌وه.