• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانیی لە کەمپەینی "من هم شلوار کردی می‌پوشم" دەربڕی

زایینی: ١٥-١٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٩/٢٤ - ١١:٢٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانیی لە کەمپەینی
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە بێ‌ڕێزیی هەواڵدەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) بە جل‌وبەرگی کوردی، پشتیوانیی خۆی بۆ کەمپەینی "من هم شلوار کردی می‌پوشم" دەربڕی.

مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە پۆشینی جل‌وبەرگی کوردی پشتیوانیی لە کەمپەینی "من هم شلوار کردی می‌پوشم" دەربڕی.

هەروها "عەبدوڵڵا موهتەدی" سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش پشتیوانیی خۆی بۆ کەمپەینی "من هم شلوار کردی می‌پوشم" دەربڕی و سووکایەتی و بێ‌ڕێزیی هەواڵدەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) بە جل‌و بەرگی کوردیی مەحكووم کرد.

دوای سەفەری "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیە، هەواڵدەریی "ئیرنا"ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سووکایەتی و بێ‌‌ڕێزیی بە جل‌وبەرگی کوردی کرد و مەسعود بارزانیی بە "مرد شلوارپوش کردی" ناودێر کرد، کە ئەو کردەوەیە جەنجاڵی سیاسی لە ناوچەکەدا دەنێتەوە.

لەو پێوەندییەدا، چەندین کەسایەتیی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی غەیرە کوردیش سەبارەت بە بێ‌ڕێزیی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) بە جل‌و بەرگی کوردی و بۆ پشتیوانی لە جل‌وبەرگی کوردی، پشتیوانییان لەو کەمپیەنە دەربڕی و بە لەبەرکردنی پانتۆڵی کوردی، ئەو بێ‌ڕێزییەیان مەحکووم کرد.

کەمپەینی "من هم شلوار کردی می‌پوشم" دوای ئەوە دامەزارە کە هەواڵدەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) دوای سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ وڵاتی تورکیە بێ‌ڕێزیی بە جل‌وبەرگی نەتەوەی کورد کرد و ئەوەش ناڕەزایەتیی بەرینی نەتەوەی کوردی لێ‏كەوتەوە.

12881.jpg

12882.jpg
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک