• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

لەدایکبوونی تیشکی هەتاو و سەرکەوتنی ڕووناکی پیرۆز بێت

زایینی: ٢١-١٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٩/٣٠ - ١٧:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لەدایکبوونی تیشکی هەتاو  و سەرکەوتنی ڕووناکی پیرۆز بێت
لەدایکبوونی تیشکی هەتاو و سەرکەوتنی ڕووناکی پیرۆز بێت

شەوی یەلدا، درێژترین شەوی ساڵ، بەپێی باوەڕی کۆنی کوردەکان و دانیشتوانی زاگرۆس، شەوی لەدایکبوونی میترایە کە لەو شەوەدا جوانچاکێک لە نێو ئەشکەوتە پیرۆزەکاندا لەدایک دەبێ و سەمبۆلی شەڕ و نەهامەتی لەنێو دەبا و خوێنی بەسەر دەشت و دەردا دەپڕژێ و ئاوەدانی و سەوزەڵانی لەکەناری ئاوە پیرۆزەکاندا سەر هەڵ دەدەن. هەروەها بەپێی هەندێک باوەڕ شەوی یەلدا شەوی شەڕی گەورە و چارەنووسسازی نێوان تاریکی و ڕووناهیە کە لە کۆتایی شەودا، ڕووناهی بە سەر تاریکیدا سەردەکەوێ.

بۆ ئێمەی کوردیش لەم سەردەمانەدا کە شەڕێکی گەورەی نێوان شەڕەنگێزی و پاکی بەڕێوەیە، شەوی یەلدا شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملووی نەمر مانا و واتایەکی دیکە دەبەخشێ.

لە کومیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە پیرۆزبایی شەوی یەلدا لە هەموو هاونیشتمانیانی کوردستان دەکەین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا