کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار دایکی پێشمەرگەیەکی شەهید کۆچی دوایی کرد

20:52 - 1 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: تەرمی دایکی شەهید قادر ڕەسووڵ‏نژاد، لە تەنیشت گۆڕی کوڕەکەی لە گوندی جڵدیانی سەر بە پیرانشار بەخاک سپێردرا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بە ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، سیی سەرماوەز، دایە فاتمە ئاقازادە، دایکی شەهید قادر ڕەسووڵ‏نژاد لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دانیشتووانی گوندی جڵدیان و خەڵکی ناوچەکە، تەرمی خاتوو فاتمەیان لە تەنیشت گۆڕی کوڕەکەی ناشت.

کاک قادر ڕەسووڵ‏نژاد لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوییە و لە ساڵی ١٣٦٨یش لە شوێنێک بەناوی گەلی دەڵاوان شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆچی دایکی ئەو شەهیدەوە، پرسه و سەره خۆشیی خۆی له بنەماڵه، خزم و کەس‏وکاری دایه فاتمه دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێ.