• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران لە سووریە کوژرا

زایینی: ٢٦-١٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٠/٠٥ - ١١:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران لە سووریە کوژرا
کوردستان میدیا: ئەندامێکی دیکەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە بۆ کاروباری میدیایی چووبووە سووریە، لە تێکهەڵچوونەکانی ئەو وڵاتەدا کوژرا.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ناوی "داوود جەوانمەرد" سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە سووریە کوژراوە.

داوود جەوانمەرد، لە ساڵەکانی ١٣٦٨ تا ١٣٧١ی هەتاوی، فەرماندەی گوردانی زەربەتی شاری سەقز بووە.

جەوانمەرد وەکوو ئەندامێکی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، کادری فەنیی هەواڵدەریی "ئیرنا" بووە کە لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا، لە شاری حەلەب کوژراوە.

سپای پاسدارانی رێژیم، وەکوو یەکێک لە گرینگترین هێزەکانی دەرگیر لە سووریە بە مەبەستی مانەوەی تاقە هاوپەیمانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دێتە ئەژمار و لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریەوە هەتا ئێستا دەیان کەس لە هێزەکانی پاسداران، لەو وڵاتە کوژراون.

دژبەرانی ڕێژیمی ئەسەد لەو بڕوایەدان کە هێزەکانی سپای پاسداران لە سووریە ڕاستەوخۆ لە شەڕدان، هەتا بەرگری لە مانەوەی بەشار ئەسەد بکەن.

هەتا ئێستا چەندین جار وڵاتانی عەرەبی، یەکیەتیی ئورووپا و ئەمریکا لەهەمبەر دەستێوەردانی نیزامیی ڕێژیمی ئیران لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا و پاڵپشتیی ڕێژیمی بەشار ئەسەد، نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئێران حەوتوویەک لەمەوبەر ‌هێزی نیزامیی ڕەوانەی سووریە کردووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک