کوردستان میدیا: سامی حاتەمی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌و‌ڵاتی ئۆسترالیا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، کاک سامی حاتەمی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموكرات، پاش ماوه‌یه‌ك به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشینی تاقه‌تپڕوكێنی شێرپه‌نجه، له‌ته‌مه‌نی ٥٣ ساڵیدا له‌شاری سیدنی ئۆسترالیا ماڵئاوایی له‌ژیان، هاوڕێ و هاوبیران و كه‌سوكاری كرد.
كاك سامی كه‌له‌م ساڵانه‌ی دواییدا لەگەڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌و‌ڵاتی ئۆسترالیا ده‌ژیان، له‌ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوییه‌وه‌به‌رگی پڕ له‌شانازیی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌ر كردبوو و له‌ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێده‌كۆشا.
کاک سامی، هه‌م له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌میش له‌ساڵانی په‌نابه‌ریی و دووره‌و‌ڵاتیدا، هه‌میشه‌ئۆگری ئازادی و‌ڵات و سه‌ربه‌ستیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو و بۆ یه‌كڕیزیی و ته‌بایی نێوخۆیی و له‌دژی زۆرداری و سه‌ركوتی داگیركه‌ران چالاكانهتێدهكۆشا.
كاك سامی ساڵی ١٣٤١ی هه‌تاوی، لە گوندی ده‌ربه‌ندی ناوچه‌ی دۆڵ له‌شنۆ له‌دایكبوو. له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی پاش هێرشی ڕێژیمی دژی كوردی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، کاک سامیی لاو كه‌له‌شاری ورمێ خه‌ریكی خوێندن له‌ئاستی دواناوه‌ندی‌دا بوو، خوێندن و قوتابخانه‌ی به‌جێهێشت و تێكه‌ڵ به‌كاروانی تێكۆشه‌رانی دێموكرات بوو. له‌ماوه‌یه‌كی كورت‌دا پاش پێوه‌ندی‌گرتن له‌گه‌ڵ ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات، كاك سامی جێگای خۆی له‌نێو دڵی هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌ڵكی ناوچه‌ی شنۆ‌دا كرده‌وه‌و بوو به‌یه‌كێك له‌متمانه‌پێكراوترین كادره‌كانی حیزب له‌و ناوچه‌یه‌دا. به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستی و متمانه‌یه‌وه‌بوو كه‌ناوچه‌كانی دۆڵ و ده‌شته‌بێل كران به‌لانكه‌ی كوردایه‌تی و پێگه‌ی پڕ له‌متمانه‌بۆ پێشمه‌رگه‌كانی حیزب.
له‌ساڵانی نێوان ١٣٦٦ و ١٣٦٨ی هەتاوی‌دا،کاک سامی وه‌ك كادری سیاسیی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات درێژه‌ی به‌خزمه‌ت دا و له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی خه‌باتیشدا، هەرکات بۆ به‌ره‌وپێش‌بردنی سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموکرات و گه‌شه‌پێدان به‌بیری مرۆڤدۆستی، پێوانه‌كانی مافی مرۆڤ و دێموكراسی، بێ‌وچان كاری كرد.
له‌ساڵی ١٣٦٨ه‌وه‌دوباره‌ڕووی كرده‌ناوچه‌ی شنۆ و ورمێ و تا ساڵی ١٣٧٠ له‌و ناوچانه‌درێژه‌ی به‌تێكۆشان دا. له‌ساڵی ١٣٧٠ه‌وه‌بۆ درێژه‌دان به‌چالاكییه سیاسییەکانی و به‌پێی به‌رنامه‌ی حیزب بۆ ماوه‌یه‌ك له‌شاری گه‌وه‌ری باكووری كوردستان نیشته‌جێ بوو و پاش دوو ساڵ ڕووی له‌هه‌نده‌ران كرد و له‌و‌ڵاتی ئۆسترالیا په‌نابه‌ریی وه‌رگرت.
كاك سامی له‌ژیانی په‌نابه‌رییش‌دا، هه‌ر به ڕێگا و ڕێبازی هاوسه‌نگه‌رانی وه‌فادار بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەره خۆشیی خۆی له بنەماڵه، خزم و کەسوکاری کاک سامی دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێ.