کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنە سەری ساڵی نوێی زایینییەوە

14:37 - 10 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دووتۆی پەیامێکدا هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینیی لە مەسیحییەکانی ئێران و کوردستان پیرۆزبایی کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:


بە بۆنەی رۆژی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح ‌و دەسپێکی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی مەسیحییەكان بە تایبەت مەسیحییەكانی ئێران ‌و خۆرهەڵاتی كوردستان دەكەین.

هیوادارین ساڵی نوێ، بۆ هەموو لایەك ساڵێكی پڕ لە خێر‌ و خۆشی ‌و ئاشتی ‌و ئارامی بێت.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری