• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سنە/ دایكی شەهیدێكی كوردستان كۆچی دوایی كرد

زایینی: ٠٢-٠١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٠/١٢ - ١٢:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سنە/ دایكی شەهیدێكی كوردستان كۆچی دوایی كرد
کوردستان میدیا: رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٨ ـ ١٠ ـ ١٣٩٤ی هەتاوی لە شاری سنە دایە "كوبرا ئەعوانی" دایكی شەهید "سەید حەسەن حوسێنی" لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

دایە كوبرا ساڵی ١٣٢٠ لە شاری سنە لەدایك بووە و وەك زۆربەی دایكانی كوردستان رۆڵەكانی بە هەستی نیشتمانپەروەری پەروەردە كردووە.
یەكێك لە كوڕەكانی دایە کوبرا بەناوی "سەید حەسەن حوسێنی" كوڕی سەید مەحیەدین بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكرات و لەم رێبازەدا خەباتی كردووە و گیانی كردووەتەوە قوربانی ئامانجەكانی نەتەوەكەی.

13149.jpg
شەهید حەسەن ساڵی ١٣٣٩ لە شاری سنە لەدایك بووە و ساڵی ١٣٥٩ بووەتە پێشمەرگە و پلەكانی تەشكیلاتی بڕیوە و بووەتە كادری بەشی قەزایی حیزب و لە هێزی شەهید شەریفزادە كار و چالاكییە حیزبییەكانی راپەڕاندووە.

سەرەنجام پاش چوار ساڵ پێشمەرگایەتی رێكەوتی ١٢ ـ ٩ ـ ١٣٦٣ لە شەڕ و بەرەنگاری لەگەڵ هێزە داگیركەرەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندی "هەرمێ‌ دۆڵ"ی ناوچەی سەقز شەهید و تێكەڵ بە كاروانی شەهیدانی كوردستان بووە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە كەسوكاری دایە كوبرا و سەرجەم بنەماڵەی شەهید حەسەن حوسێنی دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریك و هاوبەش دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک