کوردستان میدیا: تۆمار کردنی به‌شێک له فیلمی چ له نه‌خۆشخانه‌ی پاوه، که تێیدا ته‌قاندنی گوللەی مه‌شقی و نارنجۆک له‌مه‌ڕ دروست کردنی که‌ش و دۆخی شه‌ڕ ئه‌نجام دراوه، ناڕه‌زایه‌تیی لێکه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له رێکه‌وتی ١٠ و ١١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، سکانس‌گه‌لێک له فیلمی چ له نه‌خۆشخانه‌ی پاوه، ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره، تۆمار کراوه که کێشه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌کان و پێرسۆنێلی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و ره‌وتی ده‌رمانی نه‌خۆشه‌کان دروست کردووه.
بۆ به‌ڕێوه‌بردن و تۆمار کردنی چه‌ند سێکانس له فیلمی چ له نه‌خۆشخانه‌ی پاوه، به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه‌که به هاوکاریی سپای پاسداران به گولله‌ی مه‌شقی و نارجۆک که‌ش و دۆخی شه‌ڕیان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا دروست کردووه که ناڕه‌زایه‌تیی پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌شی لێکه‌وتۆته‌وه.
سه‌دان که‌س له هاووڵاتییانی پاوه، نه‌وسوود، نۆدشه، باینگان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری پاوه له‌مه‌ڕ دابین کردنی ده‌وا و ده‌رمانیان سه‌ردانی ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ده‌که‌ن و له کاتی تۆمار کردنی ئه‌و فیلمه‌دا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پڕ بووه له نه‌خۆش و ته‌نانه‌ت له چه‌ندین ژووریشدا ژماره‌یه‌ک منداڵ تازه له دایک بوو، هه‌بووه.
ئیبراهیم حاته‌می‌کیا، ده‌رهێنه‌ری فیلمی چیه و ناوه‌ڕۆکیشی ژیاننامه‌ی مسته‌فا چه‌مرانـه. چه‌مران ماوه‌یه‌ک وه‌زیری شه‌ڕی رێژیمی ئێران و یه‌کێک له فرمانده‌کانی سپای پاسداران بووه که‌له داگیر کردنه‌وه‌ی شاری پاوه‌دا به‌شداریی کردووه.
رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ خه‌وشدار کردنی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ــ دێمۆکراتیکی کوردستانی ئێران، فیلمێکی دیکه‌ی له‌ژێر ناوی شور شیرین به‌رهه‌م هێناوه و له سینه‌ماکانی ئێران‌دا بڵاوی کردۆته‌وه.
ئه‌م فیلمه پێشوازییه‌کی ئه‌وتۆی لێ نه‌کراوه و له ماوه‌ی ١٧ رۆژدا ته‌نیا ٦٥ میلیۆن تمه‌ن فرۆشی هه‌بووه. ئه‌مه له حاڵێک دایه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه نزیکه‌ی یه‌ک میلیارد تمه‌ن بووه.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران