کوردستان میدیا: چه‌ند رێکخراو و که‌سایه‌تیی چالاکی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندووه، بارودۆخی زیندانیانی سیاسی خراپتر ده‌بێت.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، رۆژ له‌دوای رۆژ بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی به‌ره‌و خراپتر بوون ده‌ڕوات و زیندانیان سیاسی له کاتی لێپرسینه‌وه‌دا ئه‌شکه‌نجه و له مافی دیتنی پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه بێبه‌شن.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا که‌له ١٠ی گه‌لاوێژ بڵاو بۆته‌وه، هاتووه: له ئیران‌دا بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی رۆژ له دوای رۆژ ناله‌بارتر ده‌بێت و زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له کاتی لێپرسینه‌وه و ده‌سبه‌سه‌ر کردندا ئه‌شکه‌نجه کراون و به چه‌شێنکی خراپ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ده‌ستیان به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ر راناگات و له که‌ش و دۆخێکی دوور له پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به تۆمه‌ت‌گه‌لێکی پێوه‌ندیدار به چالاکیی پیشه‌یی، چالاکیی مافی مرۆڤ، ئازادیی راده‌ربڕین، کۆبوونه‌وه و پێکهێنانی دامه‌زراوه‌کان و باقی مافه یاساییه‌کانی خۆیان که‌له جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ به فه‌رمی ناسراوه و رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش له‌و رێکخراوه‌دا ئه‌ندامه، دادپرسییان لێ کراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، زیندانیانی سیاسی، پاش لێپرسینه‌وه که زۆربه‌ی کاته‌کان چه‌ند خوله‌کی خایاندووه، سزاگه‌لێکی نادادپه‌روه‌رانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه که ته‌نانه‌ت هێندێ کاتیش له‌گه‌ڵ یاسای پڕ له که‌موکۆڕیی رێژیمی ئێران، نایاساییه و یه‌ک له‌وانه دوور خرانه‌وه‌ی زیندانیان که‌له هیچ یاسایه‌ک ئێران‌دا بوونی نییه و به‌و سزایه‌ش هه‌م زیندانیان و هه‌میش بنه‌ماڵه‌کانیان سزا ده‌ده‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی زیاتر به شێوه‌گه‌لێکی دیکه‌ش به‌ڕێوه ده‌چێت. هێندێ جار ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به هۆی بڵاو کردنه‌وه و به‌دواداچوون بە بارودۆخی رۆڵه‌که‌یان له راگه‌یه‌نه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و سزا دراون. له هێندێ حاڵه‌تیشدا له چوار چێوه‌ی بنه‌ماڵه‌کاندا ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن و بۆ نموونه داوایان له ژنی زیندانیان کردووه، له مێرده‌که‌یان جیا ببنه‌وه.
زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسی پاش تێپه‌ر کردنی ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان، ئازار ده‌درێن و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌که‌ندا به دروست کردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ و داسه‌پاندنی تۆمه‌تی تازه له دژی زیندانیانی سیاسی، ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان زیاتر ده‌که‌ن.
له درێژه‌ی ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسیی به توندی پێویستییان به ده‌وا و ده‌رمان و پێڕاگه‌یشتنی پزیشکییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران له دانی خزمه‌تگوزاریی پزیشکی که‌له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤدا هاتووه، خۆ ده‌بوێرێت.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران