• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

جیهان ئەمساڵیش كاتژمێرێك كوژایەوە

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ١٨:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
جیهان ئەمساڵیش كاتژمێرێك كوژایەوە
ئەمساڵ، ژمارەیەكی زیاتر لە خەڵكی جیهان بە بزاڤی «كاتژمێری زەوی» پەیوەست بوون. بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی «Earthhour»، ئەمساڵ 150 وڵات و ناوچەی جیهان و 6494 شار و شارۆچكەی جیهان، ئەو پەیامەیان نارد كە هەوڵە جۆراوجۆرەكانمان بۆ پێكهێنانی داهاتوویەكی دڵنیاییكەرانە پێویستن.

ئەم بزاڤە بۆ یەكەمین جار پێنج ساڵ لەمەوبەر لە لایەن لقی سندووقی جیهانیی سرووشت (WWF) لە ئۆسترالیا دەستی پێكرد. دانیشتووانی سیدنی لە ساڵی 2007دا، یەكەمین هەنگاویان بۆ تۆماكردنی «كاتژمێری زەوی» هەڵگرت و بەپێی ئامارە تۆماركراوەكان، رۆژی 31ی مارسی 2007ی زایینی، كاتژمێر 7 و نیوی ئێوارە بە كاتی خۆجێیی، نزیك بە 2 میلیۆن و 200 هەزار كەس و پتر لە 2 هەزار دامەزراوە و كومپانیای بازرگانی لە كردەوەیەكی هاوئاهەنگدا، بۆ ماوەی كاتژمێرێك چراكانی بیناكانی خۆیان لە سیدنی كوژاندەوە. پاش ئەوەی بزاڤی «كاتژمێری زەوی» لە جیهاندا پەرەی سەند و زۆربەی شارە گەورەكانی جیهانی گرتەوە، بەرنامەداڕێژەرانی لەسەر ئەوە رێك كەوتن كە كاتژمێر 8 و نیو تا 9 و نیوی ئێوارەی دوایین شەممەی مانگی مارسی هەر ساڵ وەكوو كاتژمێری زەوی دیاری بكرێ‌. بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی فەرمی كاتژمێری زەوی، لە ساڵی 2011دا، سەدان میلیۆن كەس لە 135 وڵاتی جیهان لە كوژانەوەی یەك كاتژمێری «كاتژمێری زەوی»دا بەشدارییان كردووە.

ئاڵوگۆڕی ئاووهەوایی مەترسییەكی جیددییە بۆ نەوەی هەنووكە و نەوەكانی داهاتووی جیهان و بەو پێیەش كە گازە گوڵخانەییەكان پشكیان لە زیادكردنی ئەو مەترسییە زۆرە، هەر بۆیە كوژانەوەی گڵۆپەكان كە بە واتای بەكارهێنانی كەمتری سووتەمەنیی وزەگاكانی برقە، دەتوانێ‌ بە هەنگاوێكی جیددی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسییەكانی گەرمبوونی زەوی بێتە ئەژمار. بزاڤی «كاتژمێری زەوی» بە وشیاركردنەوەی زیاتری خەڵك لەو مەترسییانە و پێكهێنانی هاودەنگیی جیهانی لەو پێوەندییەدا یارمەتییەكی شایان دەكا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک