کوردستان میدیا: دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکرات لە ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا له شاری پیرانشار مالئاوایی له ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕێکه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباری ١٣٩٤ی هه‌تاوی، خاتوو زارا په‌یغامی کچی ڕه‌سوڵ، دایکی شه‌هید ئه‌حمەد گه‌وهه‌ری، خه‌ڵکی گوندی گردک‌سپیان سه‌ر به شارستانی پیرانشار له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
شه‌هید ئه‌حمه‌د گه‌وهه‌ری له دوای ڕوخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی، وه‌ک زۆربه‌ی لاوه‌کانی ئه‌و کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێوەندی به حیزبی دێموکراته‌وه ده‌کات و له لکی ٤ی شه‌هید محه‌ممه‌د سه‌روکانی چه‌کی به‌رگری له نیشتمان ده‌کاته شان و ده‌بێتە پێشمه‌رگه.
پاش چه‌ند ساڵ خزمه‌ت له ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا، بەداخەوە ناوبراو له ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌ی هاوبه‌شی هێزەکانی سمکۆ و ئاوارەی ئه‌وکاتدا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌هیدان قادری ئیفتخاری و خالید ناسر و عوسمان وه‌یسه و چه‌ند شه‌هیدێکی دیکه شه‌هید ده‌بن.
ته‌رمی دایە زارا لە نێو ئاپۆرای خه‌ڵکی گوندی گردک‌سپیان به خاک سپێردرا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس‌وكاری دایە زارا په‌یغامی دەكات و خۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.