• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ١٧-٠١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٠/٢٧ - ١٢:٤٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: "سادق بازیار" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، "سادق بازیار" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی نەخۆشینی دڵ، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

كاك سادق لە ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی لە گوندی "ڕەحیم‌خانی" بۆكان لەدایك بووە و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئیران و پاش ئاشكرا بوونی تیكۆشانی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی‏دا، دەبێتە پێشمەرگە و لە هێزی "بەیان"دا سازماندەهی دەکرێت و لە چەندین شەڕی قارەمانانەدا لە ناوچەی بۆكان بەشداریی كردووە.

پاشان لە لایەن ڕێژیمەوە دەگیرێت و بۆ ماوەی چەند ساڵ لە زیندانەكانی بۆكان و میاندواودا لە دەستبەسەری‌دا دەبێت. كاک سادق تا كۆتایی ژیان بە ڕێبازی حیزبی دێموكرات وەفادار مایەوە و لە گۆڕستانی زێدی لەدایکبوونی، لەنیو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بەخاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە، خزم و كەس‏وكاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک