کاوە بەهرامی
خامنه‌یی داوا له گه‌لانی ئێران ده‌کا بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن تەنانەت ئەگەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیشتان ناوێ، بەشدار بن لە هەڵبژاردن. بۆ روونکردنەوەی سیمای ڕاستەقینە و هزر و کرده‌وه‌کانی ئه‌م ڕێژیمه له ساڵی ٥۷ـەوە تاکوو ئێستا به نیسبه‌ت گه‌لانی ئێران، بە کورتی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا دەخەمە ڕوو: ۱ ــ دامه‌زراندنی سپای سه‌رکوتکه‌ری پاسداران بۆ سه‌رکوتی گه‌لانی ئێران. ۲ ــ دامه‌زراندنی داموده‌زگا سه‌رکووتکه‌ره‌کانی وەک ئیتلاعات، حەراسەت، به‌سیج و چەندین دامەزراوەی ئەمنیەتی و سەرکوتکەری دیکە لەژێر ناوگەلی جیاواز بۆ سه‌رکوتی گه‌لانی ئێران و بنبڕکردنی هەر جۆرە دەنگێکی ئازادیخوازانە و مافخوازانە و هەروەها چاندنی تۆوی بێ متمانەیی له ڕیزی چین و توێژه‌کان. ۳ ــ دامه‌زراندنی چه‌ندین داموده‌زگای پاوانخوازیی وه‌ک شۆرای نیگەهبان و نه‌زاره‌تی ئێستسوابی، بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هبه‌ر. ٤ ــ بێ ئیراده‌کردن و بێ ده‌سه‌ڵاتکردنی داموده‌زگا فه‌رمییه‌کان، وه‌ک مجلیس و ده‌وڵه‌ت و قوه‌ی قهزایییه. ٥ ــ شکاندنی هەموو پرەنسیبە دێموکراسییەکانی هەڵبژاردنی ئازادانە و ڕێگری‌کردن لە مافی خۆهەڵبژاردن و دانانی کۆمەڵە بەربەستێکی دیکتاتۆرانە لە بەردەم کاندیدەکان بۆ هەڵاواردنیان. ٦ ــ دروستکردنی به‌ربه‌ست بۆ هه‌ر چه‌شنه ئاڵ‌وگۆڕێک له نێو سیسته‌می گشتی، ته‌نانه‌ت له نێو ساختاری ویلایه‌تی فەقیهـ، وه‌ک حه‌زفی مووسه‌وی و که‌ڕوبی و هتد که ئێستا ده‌سبه‌سه‌ر کراون. ۷ ــ ئیعدام و دەسبەسەرکردنی به تاک و کۆمه‌ڵی چینی لاو، ڕۆشنبیر و دەنگهەڵبڕی کۆمەڵگای ئێران به‌تایبه‌ت نەتەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی بە درێژایی مێژوو ئازادیخواز و دژبەری حکوومەتە دیکتاتۆرەکان.
۸ ــ دژایه‌تی و سووکایه‌تیکردن به نه‌ته‌وه‌کان دیکه‌ی ئێران جگه له فارس. ۹ ــ دژایه‌تی و تواندنەوەی دین و مه‌زهه‌به جۆراوجۆرەکان کە نیشتەجێی ئێرانن بێجگە لە شیعه. ۱۰ ــ په‌ره‌پێدانی مادە هۆشبەرەکان لە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت لاوانی وەرزشوان، هونەرمەند، رووناک‌بیر و چالاکی کۆمەڵگا بە مەبەستی لاوازکردن و نەهێشتنی توێژی هوشیار لە کۆمەڵگا بۆ ئەوەی توانای بەرەنگارییان لەگەڵ ڕێژیم و کردەوە دزێوەکانی نەمێنێ. ۱۱ ــ به تاڵان بردن و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لانی ئێران بۆ پەروەردەکردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی وەک لوبنان و سووریە بۆ گەیشتن بە ئامانجی دواڕۆژی خۆیان کە دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتی شیعەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ۱۲ ــ زیادکردنی گەندەڵیی دارایی و ئیداری به شێوه‌یه‌کی زۆر بەربڵاو له نێو سیستەم و دامودەزگا ئیدارییەکانی حکوومەت لەلایەن کاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕێژیم و به تاڵانبردنی سه‌روه‌تی میللی تا رادەیەک کە ڕاگەیاندنەکانی نێوخۆییی بەستراو بە رێژیمیش ناتوانن بیشارنەوە. ۱۳ ــ تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لانی ئێران و هه‌نارده‌کردنی ئه‌و سه‌روه‌ته بۆ لایەنه شیعه‌کان لەژێر ناوی سدووری ئێنقلاب بە مەبەستی په‌ره‌پێدانی ئیدئۆلۆژیی شیعه‌ی لوبنان، فه‌لستین، عێراق، یه‌مه‌ن و هتد.
۱٤ ــ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناو‌کی و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لانی ئێران. هه‌ڵوێستی وڵاتانی ۱+٥ ئاکامێکه بۆ ته‌حریم و ته‌سلیمی ڕێژیم و گهڕاندنەوەی بۆ خاڵی ژێر سفر. ۱٥ ــ ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی دوور و نزیک و تێکدانی بارودۆخی ئه‌وان به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی شێعه‌ی تێدایه. ۱۷ ــ دروستکردنی ده‌یان گیر و گرفت و ناڕهسای دیکه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی که بووه‌ته هۆی ته‌ریک کهوتنهوهوی ئێران و بێ ئیعتباریی ئێرانییەکان له بیروڕای گشتیدا.
۱۸ ــ بێ‌کاری و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ گه‌نجان. ۱۹ ــ په‌ره‌پێدانی فه‌حشا و فه‌سادی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسەری ئێران. ۲۰ ــ هه‌ڵبژاردن تەنیا شانۆگەرییە، ژێستی دێموکراسی به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی مه‌شرووعیه‌تی خۆی، خۆڵ له چاوکردن و وه‌عده و وه‌عیدی بێ بنه‌ما به چه‌ند وشه‌یه‌کی وروژێنه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌رمکردنی ته‌ندووری هه‌ڵبژاردن.
۲۱ ــ ته‌سلیمبوون له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی ئەمریکا و وڵاتانی ۱+٥ و دووباره‌بوونه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هر و به‌فیڕۆچوونی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک به درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه بۆ گه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی، که‌چی چه‌ک کرا. به‌ڕاستی چ گۆڕانکارییه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک پێک هاتووە، تاکوو به‌شداری بکه‌ن، ئایا خه‌ڵک ده‌بێ به‌شداری بکه‌ن؟؟!! گه‌لۆ خۆکاندیدکردن و به‌شداریکردن له شانۆی هه‌ڵبژاردنی سیسته‌مێکی تۆتالیتر و پاوانخوازی وه‌ک کۆماری ئیسلامی، جگه له خزمه‌ت و ته‌ئیدکردنی کرده‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕێژیم، ده‌توانێ شتی دیکه‌ی لێی شین بێته‌وه؟ ئایا هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌و سیستمه، به‌و هه‌موو کرده‌وانه‌ی که باس کرا پێک هاتووه؟ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی شانۆگه‌ری، سووکایه‌تیکردنه به خوێنی شه‌هیدان و بێ ڕێزییه به خه‌باتی زیندانییانی سیاسی و هه‌موو ئه‌و خه‌باتگێڕانه که ۳۷ ساڵه بۆ ئازادی و ڕزگاریی ئێوه له چنگ ڕێژیمی دیکتاتۆریی په‌ت و سێداره خه‌بات ده‌که‌ن. به‌شداری نه‌کردنتان له‌و شانۆگه‌رییه، هاندانێکه بۆ خه‌باتگێڕانی وڵاته‌که‌مان و ئاگادارکردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتییه له چۆنیه‌تیی ناڕه‌زایه‌تی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران و دژایه‌تیکردنی ڕێژیمی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامییه.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە