کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٧٠ـەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە کە لە ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن بەڕێزیانەوە خوێندراوەتەوە بەم چەشنەیە:
دوای تێپەڕبوونی حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماری كوردستاندا، خاڵی زێرین و پرشه‌نگداری كه تاقانه‌بوونه‌كه‌ی گرینگتر و به‌رجه‌سته‌تر ده‌كات، كارنامه و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مە و دوای خۆیەتی، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وت و میراته‌كانی بۆ نەوە‌كانی دواتر وه‌كوو ئه‌وه وایه كه ئه‌م كۆماره له‌سه‌رده‌می ئێستادا دامه‌زراوه.
كۆماری كوردستان له بیره‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی كورددا ته‌نیا بەسەرهاتێکی کورتخایەن نییە کە بەدوای تەمەنێکی ١١ مانگە بە مێژوو سپێردرا بێ، به‌ڵكوو دیارده‌یه‌كه كه سه‌رچاوه‌یه بۆ دروستكردنی مانا بۆ ئێستا و، پڕه له به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه به‌رزه‌كانی كورد، هه‌روه‌ها وه‌كوو كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌و و بناغه‌یه‌كی هزریه بۆ نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانی كوردستان، چوونكه له‌لایه‌ك حیزبی دێموکراتی کوردستان دای دەمەزرێنێ كه به یه‌كه‌م حیزبی مۆدێرن له چوارپارچه‌ی كوردستان داده‌ندرێت، له‌لایه‌كی دیکەوە سیمبۆل و به‌رهه‌مه‌كانی كۆماره كه دوای حەفتا ساڵ هەروا زیندوون و بوونەته بنەمایەک بۆ یه‌كیەتیی كوردان له چوارپارچه‌ی كوردستان وه‌كوو سروودی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڵای كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و زۆری دیکەش.
سروودی\'\'ئەی ڕەقیب\'\' کە وەکوو سروودی نیشتمانی لە سەردەمی کۆمار‌دا دیاری کرا، سروودی بەرخۆدان و زیندووبوونی نەتەوەی کوردە کە دوژمنان هەردەم بۆ تواندنەوە و قڕکردنی تێکۆشاون، بەڵام ڕۆڵەکانی ڕەنگی سووری شۆڕش بە خوێنی خۆیان ژیانیان پێ بەخشیوە و لە نەمان پاراستوویانە. سروودێک کە دوای حەفتا ساڵ و پێکهاتنی ئاڵوگۆڕێکی قووڵ و بنەڕەتی بەسەر کۆمەڵگای جیهانی لەو ماوەیەدا، هەروا هەڵگری ئەو واتایانەیە کە پێمان نیشان دەدا کە ئێستاش \'\'ڕەقیب\'\' بەو واتایەی کە لە سروودەکەدا هاتووە، لە فکری لە ناوبردنی نەتەوەی کوردە و حاشای لێ دەکا، ئەو سروودە پێی دەڵێ : ئەی رەقیب هەرماوە قەومی کورد زمان.
ئاڵای کوردستان کە ئێستا زۆربەی زۆری نەتەوەی کورد لە چوارپارچەی کوردستان و لە جیهاندا ڕێزی لێ دەگرێ، لە پارلمانی هەرێمی کوردستانی عێراقیشدا بە فەرمی ناسراوە، لە سەر هەموو بیناکانی دام و دەزگای ئەم حکومەتە دەشەکێتەوە، بە جیاوازی یەکی زۆرکەم هەر ئاڵاکەی کۆماری کوردستانە کە بەدەستی پێشەوای نەمر لە مەیدانی چوارچرا هەڵدرا.
میرات و به‌رهه‌مێكی دیکەی كۆماری كوردستان كه ئێستا نەک کورد، بەڵکوو هه‌موو جیهان شانازی پێوه ده‌كات پێشمه‌رگه‌یه كه كۆماری كوردستان دایمه‌زراند و ئەو ناوە شیاوەی بۆی دیاری کرد. ئەو هێزە بێجگه له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی تا ئەمڕۆ له نه‌مان پاراستووه، بووەته ناو و شانازییه‌ك بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانیش، بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی كه له جه‌نگی دژی تیرۆردا دەرگیرن، چاویان بڕیوه‌ته قارەمانەتی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمەرگە. بۆیه ناوی پێشمه‌رگه وەبیرهێنەرەوەی ناو و یادی كۆماری كوردستا‌نە بۆ هەموو کورد، بە تایبەت بۆ نەوەی ئێستا.
ئێمەش لەو دەرفەتە کەڵک وەردەگرین بۆ ئەوەی سڵاو بنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو پێشمەرگانەی لە رێگای پاراستنی خاکی کوردستاندا گیانی خۆیان فیدا کردوە، ئەوانەی لە ئێستادا لە بەرەکانی شەڕ دژی تیرۆریستان و داگیرکەرانی مافی کورد لە هەر جێگایەکی ئەو نیشتمانە پارچە پارچەکراوەدا لە خەبات دان.
ئەگەر دوژمنانی نەتەوە و خاکەکەمان بە درێژایی مێژوو هەوڵیانداوە درز بخەنە نێومان، بەگژ یەکماندا بکەن و دوایە بە سەرماندا زاڵ بن، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو سێ سیمبولەی یەکگرتوویی واتە ئاڵا و سروود و پێشمەرگەی کوردستان لە مێشک و هزر و مێژووماندا بسڕنەوە. ئەوەش شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو تێکۆشەر و حیزب و لایەنانەی کە بە خوێن ئەو هێمایانەیان پاراستووە.
خاڵێکی گرنگی دیکەی کۆمار رۆڵی پێشه‌وا له سه‌رۆكایه‌تی و رێبه‌رایه‌تیی سیاسی- نه‌ته‌وه‌یی له كۆماری كوردستان دایە. ئەو شێوە رێبەرایەتیە لەو سەردەمەدا ئه‌وه‌نده پڕبایه‌خه كه ده‌توانم بڵێم له ژیان و باوەڕە مرۆڤتەوەرییەکەی و كارنامه سیاسییه‌كه‌ی لەو سەردەمەدا بێ وێنەیە. هەرچەند وەزعی سیاسی و نیزامی ناوچەکە بە شێوەیەک بوو کە پێش لە کۆمار دەگیرا کە پانتایی دەسەڵاتەکەی لە کوردستانی خۆرهەڵاتدا بەربڵاوتر بکا، بەڵام ئەوە نەبوو بە هۆی ئەوەی کە شێوەی رێبەری و ئیدارەکردنی کۆمار لە ژێر وردبینی پێشەوادا بە شێوەیەک دابرێژرێ کە رێگە نەدرێ کەسانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر کە لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بە مەبەستی خزمەت کردن خۆیان دەگەیاندە کۆمار بە باوەشی ئاوەڵەوە پێشوازییان لێ نەکرێ و لە بەڕێوەبردنی کارەکاندا بە پێی توانا ئەرکیان پێ نەسپێردرێ. هەر لە ئاکامی ئەو سیاسەتەدا کۆماری کوردستان وەک حکوومەتی هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر چاوی لێ دەکرا و هەموو کوردێک بە حکوومەتی خۆیی دەزانی. نموونەی بەرزی ئەم شوێندانەریە دوو لایەنەی نێوان کوردە دڵسۆزەکانی بەشەکانی دیکە و رێزگرتنیان لە لایەن کۆمارەوە، هاتنی بارزانییەکان بە سەرۆکایەتی نەمر مەلا مستەفا بارزانی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمار بوو کە بەوپەڕی حورمەتەوە لە لایەن کۆمار و شەخسی پێشەوا بە گەرمی پێشوازیان لێ‌کرا. بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی لە لایەن پێشەواوە پلەی ژنراڵی پێ بەخشرا و بە فەرماندەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری سەقز دیاری کرا، ئەویش لە بەرانبەر ئەو متمانە و باوەڕەی پێبەخشرا تا کۆتایی حکوومەتی کۆمار بە پێشەوا و کۆمار وەفادار مایەوە و لەگەڵ هێزەکەی بۆ پاراستنی کۆمار هەموو قارەمانەتی و گیانفیداییان کرد. ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک عەشیرەتەکانی دیکە کە بەرواڵەت لەگەڵ کۆمار‌دا بوون و سوێندی وەفادارییان بۆ کۆمار خوارد بوو لە ژێرەوە لەگەڵ حکوومەتی تاران پێوەندیان دامەزراند بوو و خەیانەتیان بە کۆمار کرد. پێشەوا ته‌نانه‌ت شێوازی گیان به‌ختكردنیشی هیچی كه‌متر نییه له‌و رێبه‌ر و مرۆڤه مه‌زنانه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی، لە دنیادا. هەر ئەوەش قازی محەممەد ده‌كاته پێشه‌وای رۆحی-سیاسی كورد و هاوشانی مرۆڤه مه‌زنه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی دیکە. له كاتێكدا تا ئێستا مێژووی مرۆڤایه‌تی و فه‌لسه‌فه شانازی به خۆراگری سوقرات و پێشوازیكردنی له مه‌رگ له رێگه‌ی حه‌قیقه‌ت و په‌یمان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه كوردیش له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا و له كۆماری كوردستاندا پێشه‌وای هه‌یه كه گیانی له‌پێناو ئه‌و په‌یمانه‌ی لە کاتی سوێند خواردنەکەیدا به‌گه‌له‌كه‌ی دابوو و ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه بڕوای پێی هه‌بوو، به‌خت ده‌كات و ئه‌ویش وه‌كوو سوقرات ده‌بێته قوربانی و شه‌هیدی رێگه‌ی راستی و ئازادی.
حیزبی دێموکرات خاڵێکی دیکەی دره‌وشاوه‌ی كۆماری كوردستا‌نە كه هه‌م كۆماری كوردستان داده‌مه‌زرێنیت و هه‌م خۆی میراتگری به‌ها نه‌ته‌وه‌یی – سیاسیه‌كان و به‌رهه‌می كۆمارە (ئەو حیزبە تاكوو ئێستاش سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌م و كورتی و سه‌ختییه‌كانی رێگه‌ی خه‌باتی حەفتا ساڵەی هه‌ر له‌سه‌ر پره‌نسیپه نەتەوەیی، یه‌كسانیخوازی و ئازادیته‌وه‌رەکانی رێبازی كۆمار و پێشه‌وای نه‌مر به‌رده‌وامه). ئه‌وه ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌یه كه مۆدێلێكی تر له خه‌بات و رێكخستن له چوارچێوه‌ی حیزبێكی سیاسی شۆرشگێری مۆدێرن دێنێته ئاراوه كه هه‌م كاری رێكخستن و به‌رگری و خه‌بات بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌میش له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا ئه‌ركی حیزب كه دروستكردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سیاسی- یاسایی كۆمه‌ڵگه‌یه و، له دروستكردنی حكومه‌تدا خۆی نمایش ده‌كات جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌م میراته پڕبه‌هایه تاوه‌كوو ئێستا له چوارپارچه‌ی كوردستان به‌دی ده‌كرێت و یان هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ده‌درێ.
به‌پێچه‌وانه‌ی دوژمنان و نه‌یارانی نەتەوەی كورد کە له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و كۆماری ئیسلامی‌دا چاوی دیتنی کۆماری کوردستانیان نەبووە و تێکۆشاون کە کۆمار و ئیرادەی کورد بۆ رزگاری بێ بایەخ بکەن، بەڵام حکوومەتی کۆمار بە هەموو کەم وکووڕیەکانیشیەوە نیشانەی وشیاری و ئیراده‌ی گه‌لی كورده كه به رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات و پێشه‌وا، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی پێکهاتوو لە كۆتاییەکانی شەڕی دووهەمی جیهانی، هاوسه‌نگیی هێزه‌كان و بارودۆخی سیاسی ئێران راده‌گه‌یه‌نرێ، بۆیە ئه‌و خوێندنه‌وه كه كۆمار له‌لایه‌ن یه‌كیەتی سۆڤیه‌ت دامه‌زرا و به كشانه‌وه‌ی رووخا زۆر رووكه‌شیانەو و بەدوور له راستیه میژووییه‌كانە.
چوونكه رووخانی کۆمار بێجگە لە بەشێک لە هۆکارە ناوخۆییەکان، زۆرتر به هۆی رۆڵی پێکهاتەی نێوده‌وڵه‌تی و ئاڵوگۆر له هاوسه‌نگی هێزه له ئاستی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی كه له سه‌روو هێز و تواناكانی كورد و كۆماری كوردستانه، به‌ڵام لێرەشدا ئه‌وه وشیاری و رۆڵی رێبه‌ری كۆماره كه به كه‌مترین زیان و خوێنرشتنی رۆڵه‌كانی كورد كۆمار كۆتایی پێدێ و ده‌بێته هه‌وێنی هزری و بناغه‌ی سیمبۆلیكی بزووتنەوەی نەتەوەیی دێموکراتیکی كورد.
هاوڕێیانی خۆشەویست !
له كۆتایی باسەکەمدا دەمەوێ سرنجتان بۆ ئەوە راکێشم کە لە کۆبەندی رووداوە سیاسییەکان لە سەردەمی کۆمار و پێش کۆماریشەوە تاکوو ئێستا، سەرەڕای ئاڵوگۆڕە بەرفراوانەکانی سیاسی لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست، کورد لە مافەکانی خۆی هەروا بێ بەش ماوەتەوە، بۆیە بەرخۆدان لە هەموو بەشەکانی کورستان و هەر بەشەی بە شێوەی خۆی، بۆ لابردنی ئەو بێ مافییە هەروا بەردەوامە. ئەم دۆخە نەخوازراوە بێگومان هۆی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام پێموایە هەوێنی هەموو ئەو هۆیانە دەگەرێتەوە سەر دوو راستیی تاڵ :
ـ راستیی یەکەم دووبەرەکی، دوژمنایەتی و تەحەموول نەکردنی یەکترە لە نێو خۆی کورددا، ئەوەش زۆر جار ئەوندە بەهێز بووە کە خەبات دژی داگیرکەرانی ماف و ئازادییەکانمانی لە بیر بردووینەتەوە. بۆیە داگیرکەرانیش لەو دۆخە نالەبارە نێوخۆیەی کورد بە قازانجی خۆیان کەڵکیان وەرگرتووە و کوردیان بە کورد بەکوشت داوە و خۆیانیان کردوەتە لەمپەڕ لەسەر رێی سەرکەوتن و گەیشتن بە مافەکانی کورد. مێژووی سەد ساڵەمان پڕە لەو تراژیدیانە و دەبینین ئەوەی لەو ماوەدا کورد خۆی بە خۆی کردوە زۆر کەمتر نییە لەوەی کە دوژمنانی پێیان کردووە.
ـ راستیی دووهەم دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانن کە هەر وەکوو حکوومەتی پەهلەوی لە سەردەمی کۆمار‌دا بەردەوام پیلانیان بەدژ دارشتووین و وەکوو دوژمن سەیریان کردووین. لەسەروی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەو جیاوازییەوە کە ئێستا بە ناوی ئیسلامیش رەوایی دەبەخشنە کوشت و بڕ و وێرانی و بێ مافیەکانمان. لە لایەک حکوومەتی ئێران بە ناوی حکوومەتی ئیسلامی شیعە کە بە نوێنەرایەتی ئیمامی زەمان خوێنی جیابیرانی خۆی ـ کە کوردیش بەشێکە لەو جیابیرانە ـ حەڵاڵ دەکا و تا ئەو جێگایە چوونە پێش کە حوکمی جیهادیان لەسەر کورد دەرکرد و، بە ناوی وتووێژ رێبەرانی کوردیان تیرۆر کرد، لە لایەکی دیکەوە حکوومەتی ئیسلامی سوننە، یان داعش، خاکی کورد داگیر دەکەن، پیر و منداڵیان دەکوژن و ژنانیان بە کەنیزی دەبەن. بەڵام بەو جیاوازیە گرنگەوە کە هەرچی حکوومەتی ئیسلامی سوننە دەیکا، دوژمنایەتییەکەی ناشارێتەوە، قسە و کردەوەی دژ بە کورد وەک یەک دوژمنکارانەیە، بۆیە بۆ گەورە و بچووکی کورد وەک دوژمن ناسراوە و، پێشمەرگەی کوردیش سەربەرزانە و گیانبازانە لە بەرانبەریدا رادەوەستێ و پاشەکشەی پێ دەکا.
بەڵام حکوومەتی ئیسلامی شیعە لە کەوڵی دۆست و دڵسۆزی کوردەکانی بەشەکانی دێکە خۆی دەردەخا، بە ناوی یەکگرتووکردنی ریزەکانی کورد لە دەرەوەی ئێران، تووی دوژمنایەتی و دووبەرەکیان لە نێودا دەچێنێ، دوای ئەوە بە ناوی پشتگرتن، بەرەیەک دژی بەرەیەکی دیکەی کورد هان دەدا و یارمەتی دەکا، بە ئاشکرا درۆیان لەگەڵ دەکا و راستی ئامانجە وێرانکارییەکانی خۆی بە دڵسۆزی پێیان دەفرۆشێتەوە، ئاخر ئەوان ئەگەر پێویست بکا بۆ قازانجی ئیسلام ـ بە خوێندنەوەی خۆیان ـ درۆ کردن بە ئەرکی شەرعی دەزانن، بە رواڵەت لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی سوننە لە شەڕدان، لە حاڵێکدا یەکێک لە سەرەکیترین یارمەتیدەرانی داعشن و زۆرترین کەڵک لە کردەوە وەحشیانەکانی ئەوان بە قازانجی خۆیان وەردەگرن. سەرانی رژیمی ئێران گەورەترین سەرچاوەی پەرەپێدەری شەڕ و ئاژاوە و وێرانی لە ناوچەدان و زیاتر لە هەمووانیش لە رواڵەتدا بۆ سەقامگیری و ئاشتی فرمێسک دەڕێژن و دروشم دەدەن، ئەو شێوە کردار و قسانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەری لە هەموو دنیا شێواندووە و تا ئێستاش بە داخەوە زۆر لایەن ئەو حکوومەتەیان بەو شێوەی هەیە نەناسیوە، بۆیە هەمیشە لە ژێڕ مەترسیی پیلانەکانیان داین، ئەوانە دوژمنێکی مەترسیدارتر لە داعشن بۆ کورد و پێویستە لێیان وریا بین.
هاوڕێیانی بەڕێز !
ئەگەر کوردستان ئێستاش وەکوو سەردەمی کۆماری کورستان بە دابەشکراوی ماوەتەوە و دوژمنانی وڵات و نەتەوەکەمان دەوریان داوین و لە هەموو لایەکەوە پیلانمان بۆ دادەڕێژن، بە هۆی ئاڵ وگۆڕە ستراتیژییەکان و هاوکێشە سیاسییەکانی زلهێزەکانی جیهان و ناوچە کە بۆ یەکەم جار لە بەرژەوەندی کورد دۆخێکی لەبار پێکهاتووە کە لە مێژووی جووڵانەوەی کورددا بێ وێنەیە. لە ئێستادا بە هۆی ئەو ئاڵوگۆڕانە و گیانبازی و قارەمانەتی پێشمەرگەکان لە بەرانبەر حکوومەتی ئیسلامی داعشدا ناو و ناوبانگی کورد لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە، کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن تولێرانس و، بە پێچەوانەی حکوومەتە ئیسلامییەکانی سوننە و شیعە نەک هەر دژی باقی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی ناوچەو وڵاتەکانیان نییە، بەڵکوو هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی ئاسایش و پاراستنیان. لەوەش زیاتر، داگیرکەرانی کوردستان لە هەموو کاتێک لاوازتر و پێکەوە ناتەباترن و هەرکام لەوان بە دەست کۆمەڵێک گرفتی ناوخۆیییەوە گرفتارن، بەگشتی دەتوانیین بڵێین سەرەڕای هەموو کۆسپەکانی بەردەممان بەستێنێکی لەبار بۆ سەرکەوتنی کوردستان رەخساوە، مێژووی خەباتەکەشمان پێمان دەڵێ کە هەرکات کورد ئامادەیی و ئیرادەی یەکگرتووی بەهێزی بووە، توانیویەتی لە ئاڵ و گۆرەکان بە قازانجی خۆی کەڵک وەرگرێ و لانیکەم بە بەشێک لە مافەکانی خۆی بگا، نموونەکەش کۆماری کوردستانە.
بەڕێزان !
ئێستاش بە بوونی ئەو ئاڵ وگۆڕانەی کە پێشتر باسمان کردن و زۆر ئاڵووگۆڕی دیکەش لە ناوچەکەماندا، باشترین دەرفەت پێکهاتووە بۆ ئەوەی چارەنووسی کورد لانیکەم لەو بەشانەدا کە دەرەتانەکەی تێدا خوڵقاوە لە مەسیرێکی دڵخوازدا بەرەوپێش بەرین و لە دەست دوژمنان و نەیارانمان بێنینە دەر، ئەوەیش دەتوانین بکەین، بە مەرجێک سەرەتا عیلاجی ئەو دوو راستییە تاڵە بکەین کە پێشتر ئاماژەمان پێکردن کە هەوێنی بێبەشییەکان و ژێردەستەییمانن، ئەگەر بۆ کاتیش بووە وردە کێشەکانمان کە زۆرتر لە راستای بەرژەوەندی حیزبی و گرووپی دان نەک بەرژەوەندی نەتەوەیی، وەلا بنێین و بۆ ئامانجی رزگاری نەتەوەییمان یەکگرتووانە هەنگاو هەڵگرین و پاشان دوژمنەکانمان بە تایبەت حکوومەتی ئیسلامی شیعەی ئێران باشتر بناسین بۆ ئەوەی زەرەری پیلانەکانی کەم بکەینەوە.
ئێمە لەو بڕوایەداین لەگەڵ ئەوەی ئەو دەرفەت و ئاڵ وگۆڕانە لەوانەیە بۆ هەمیشە بەردەوام نەبن و لەسەر ئێمەی کوردیش رانەوەستن، بەڵام مەجالەکە لە چنگ نەچووە، بۆیە هیوادارین بەدەرس وەرگرتن لە مێژوو، ئامانجەکانی کۆماری کوردستان کە تا ئێستاش ئامانجەکانی نەتەوەی کورد پێک دێنن لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بێتە دی کە ئەوەش سەرفرازیەکی گەورەیە بۆ هەمووان، هەر وەکوو چۆن مێژوو ئەوانە نابەخشێ کە بە هەر بەهانەیەک دەبنە هۆی لە کیس چوونی ئەو دەرفەتانە.
لە کۆتاییدا بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆک کۆماری کوردستان، بۆ هەموو ئەو شەهیدە سەربەرزانەی لە رێگەی دامەزراندن و پارێزگاری کردنی کۆمار گیانیان بەخت کرد.
پیرۆز بێ یادی کۆماری کوردستان لە نەتەوەی کورد
سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرێنەر و ڕێڕەوی ڕاستەقینەی ڕێبازی کۆمار