کوردستان میدیا: وەستا کەریم جەهانگیری ناسراو بە کەریم بەفراو باوکی شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەستا کەریم جەهانگیری، باوکی جەلال جەهانگیری شەهیدی حیزبی دێموکرات، خەڵکی شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
تەرمی وەستا کەریم لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و دۆستان و ناسیاوانی، بە خاک ئهسپێردرا.
وەستا کەریم جەهانگیری ناسراو بە کەریم بەفراو کەسایەتیی ناسراوی شاری مەهاباد و ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
وەستا کەریم بەفراو کەسایەتییەکی خۆشناو و بەنێوبانگی ناوچەی موکریان و دۆستی نزیکی شەهید دوکتور قاسملوو بوو. هەروەها ناوبراو ئەندامێکی هەڵسوڕ بووە لە شۆڕشی چەکدارانەی ساڵەکانی ٤٦_٤۷ ی هەتاوی.
وەستا کەریم جێگای ڕێز و باوەڕی هەموو خەڵک و شۆڕشگیران بووە و هەردەم یارمەتیدەری پێشمەرگەکان لە کاتی شەری چەکداریدا بوو.
وەستا کەریم باوکی شەهید جەلال جەهانگیری بوو کە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی شەهید کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سهرهخۆشی له بنهماڵه و خزم و کهسوکاری وەستا کەریم دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دهزانێت.