کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٧٠ ساڵەی کۆماری کوردستان بە بەشداریی شاندێکی ڕێبەریی و جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لە پایتەختی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو

16:45 - 6 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن کومیتە‌ی هاوکاریی هێزه ‌سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی به‌ هاوکاریی کومیتە‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید، یەکیەتیەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ناوەندی یەکیەتی کوردان لەم وڵاتەدا، بە بەشداریی هەیئەتێکی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کومیته‌ی هاوکاریی هێزه ‌سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی به‌ هاوکاریی کومیته‌ی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتیەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ناوەندی یەکیەتیی کوردان لەم وڵاتە، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان لە گەورەترین هۆڵی بۆنەکان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بەڕێوەبرد.

ئەو ڕێوڕەسمە، سەرەتا بە شانۆیەک بەناوی دوا ساتەکانی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، دواتر سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب له ‌لایه‌ن یه‌کیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان ده‌ستی پێکرد.

وەک نیشانەی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شێرە ژنی کورد، خاتوو کولسووم ئیبراهیمی\'\'، خێزانی هاوڕێی تێکۆشەر مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی، ڕێوڕەسمەکە بە چەند ووتەیەکی ناوبراو کرایەوە.

دواتر ئەنوەر کاکایی بەرپرسی کومیتە‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید، وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاشان حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێشکەش کرد.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە دامەزرانی کۆمارێکی نەتەوەیی لە شێوەی کۆماری، لە حەفتا ساڵ لەمەوپێشەوە، هێمایە بۆ ویستی گەلی ئێمە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئەو کۆمارە و ویستەکانی، ئاماژە بوون بەوەی کە دامەزرانی کۆماری کوردستان و تەنانەت یەکگرتنەوەی هەموو پارچەکانی کوردستان، نیشانەی دابەشبوونی هیچ وڵاتێک نیە و بگرە یەکگرتنەوەی ئاو و خاکێکی دابەشکراوە.

حەسەن شەرەفی هەروەها پەنجەی لەسەر باری نائارامی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دانا و گووتی: زۆر گرنگە کە لە دووبارە ئارامبوونەوەی ناوچەکەدا و نیشتنەوەی کەفوکوڵەکانی شەڕ، کورد بە مافەکانی خۆی گەیشتبێ، دەنا گەر وا نەبێ، ئەو ئارامبوونەوەیە دەتوانێ زیانی هەبێ بۆ کورد و دیسان ئێمە بە مافەکانی خۆمان ناگەین.

شەرەفی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە؛ کورد بەوە بەنێوبانگە کە لە لایەن دراوسێکانییەوە کە نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و دراوسێی باشن و لەگەڵ دەورەبەری خۆیان دەتوانن تەبا بن و لە ئاشتیدا بژین، کەواتە ئەگەر وایە بۆ لەگەڵ خۆماندا وا نەبین و یەکگرتوو و یەکڕیز و هاوبیر نەبین.

شایانی باسە کە لەو ڕێوڕەسمەدا، ٣ هەزار کەس بەشدار بوون.

بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی کۆماری کوردستانەوە، کۆمەڵێک پەیامی پیرۆزبایی بە دەستی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە گەیشتبوو کە ناوەکانیان بریتین لە:

پەیامەکان:

پەیامی کومیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان، لە لایەن سەمیر ساڵح.
پەیامی فێدراسوێنی کۆمەڵە کوردستانییەکان، لە لایەن سووسەن کوردستانی.
پەیامی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی سوید، لە لایەن سەرکان
پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، لە لایەن مەنسوور بێ‏باک
پەیامی حیزبی مودراتی سوید، لە لایەن مارگرێتا سوێدەرفێڵد
پەیامی حیزبی لیبراڵی سوید، لە لایەن شوکری دەمیر
پەیامی حیزبی ژینگەی سوید، لە لایەن کوردۆ باکسی
پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ناوەندی یەکیەتی کوردان لە سوید، لە لایەن زانیار ئەشرەفی

برووسکەکان:

برووسکەی پیرۆزبایی: یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومیتەی سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: پارتی دێموکراتی کوردستان، لجنەی ناوچەی سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: ئەنجومەنی گۆڕان، لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
برووسکەی پیرۆزبایی: کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کومیتەی سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: حیزبی شیوعیی کوردستان، ڕێکخراوی سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: پارتی ئازادی کوردستان، لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: پارتی سوسیالیستی کوردستان، لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: پارتی ئازادی کوردستان PAK،لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بازنەی سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: کومیتەی PDK باکوور، لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: پارتی ماف و ئازادی HAK-PAR،لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: ئەنجومەنی کوردی سووریە، لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: یەکێتی ژنانی کوردستان، لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: کۆمەڵەی دێموکراتی و کولتووری کوردی، لە ستۆکهۆڵم
برووسکەی پیرۆزبایی: نوێنەرانی ڕادیۆی ئاشتی، لە ستۆکهۆڵم
برووسکەی پیرۆزبایی: کۆمەڵەی گوڵان، لە ستۆکهۆڵم
برووسکەی پیرۆزبایی: کۆمەڵەی پێشمەرگە دێڕینەکانی کوردستان، کومیتەی سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: تیمی وەرزشی داڵ کورد، لە سوید
برووسکەی پیرۆزبایی: کۆمەڵەی کولتووری یاران، لە ئوپلاندس ڤێسبی
برووسکەی پیرۆزبایی: کوردانی فەیلی، شاری ڤێسترۆس
برووسکەی پیرۆزبایی: کۆمەڵەی کوردی، شاری ڤێسترۆس
برووسکەی پیرۆزبایی: بەدرەدین مستەفا

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

13478.jpg

13479.jpg