کوردستان میدیا: دایە نیشان، دایکی شەهید عەلی کاشفپوور، ئەندامی پێشووی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ماڵئاوایی لەژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ هەتاوی، دایە نیشان، دایکی شەهید عەلی کاشفپوور ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا، لە شاری ورمێ بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایە نیشان یەکێک لەو ژنە شۆڕشگێڕانە بوو کە بە هۆی بەرگری لە ئامانجەکانی نەتەوەی کورد لە ماوەی ژیانیدا، زۆری ئەزیەت چێشت.
شەهید عەلی لە شاری قۆنیە لە تورکیە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی، لە لایەن ڕێژیمی تیرۆریستی ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.
دایە نیشان دوای تیرۆری کوڕەکەی، بەرە و وڵاتی هۆلەند کۆچی کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سهرهخۆشی له بنهماڵه و خزم و کهسوکاری دایە نیشان دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دهزانێت.