کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان له سەرده‌‏شت

14:02 - 7 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: مام حەسەن پوورمەند باوکی شەهید ساڵح پوورمەند لە شاری سەردەشت ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، مام حەسەن پوورمەند، باوکی شەهید ساڵح پوورمەند، له تەمەنی٧٠ساڵیدا به هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

حاجی حەسەن له کیمیابارانی شاری سەرده‏‌شت تووشی نەخۆشین بوو و تا مابوو به‌‏دەست ئازاری دەرئەنجامەکانی کیمیاوی‏بوونەوە دەیناڵاند.

13524.jpeg
مام حەسەن کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەکه بوو و ڕۆژی هەینی له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و خزم وکەس وکاری له شاری سەردەشت به خاک سپێردرا.

شەهید ساڵح پوورمەند، ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی، له شاری سەردەشت لەدایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و له ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٥٩ی هەتاوی، له شوێنێک به ناوی وارشێی قازیاوێ شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم وکەس وکاری مام حەسەن دەکات و خۆی به شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.