کوردستان میدیا: ئەندامان و تێکۆشەرانی ڕێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و ڕێبوارانی ڕاستەقینەی دێموکرات، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری میللی ــ دێموکراتیکی کوردستان بە دەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە، یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان وەکوو ڕۆژێکی مێژوویی بەرز ڕاگرت.
سەقز
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری یازدە ئەستێرەی فەیزوڵڵابەیگی، ڕۆژی پێنجشەممە و شەممە ٢٤ و ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بڵاو کردنەوەی سی دی و تراکتی تایبەت، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرز نرخاند.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: سيلۆ، حاجىئاوا، تەپەى شافعى،بيمارستانى تەئمين ئیجتماعى و شەهرەكى گوڵان.