کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە پیرانشار

14:25 - 7 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: دایە مەنیجە بیوارە دایکی شەهید ئەبووبەکر پوویی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێكەوتی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، دایە مەنیجە بیوارە، دایكی شەهید ئەبووبەكر پوویی، پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە هوی نەخوشینەوە لە شاری پیرانشار كوچی دوایی كرد و لە زێدی خۆی بە بەشداریی خەلكێکی زۆر بە خاك سپێردرا.

شەهید ئەبووبەكر پوویی، ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی، لە گوندی لک‌بن سەر بە شاری پیرانشار لەدایک‏ بووە، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو و لە ڕێكەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٦١ی هەتاوی، لەشوێنێك بە ناوی گۆڕی دیلانان شەهید بوو و گڵكۆكەی لە دێی سۆفیان(دۆڵەنێ)یە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و خزم و كەس‏وكاری دایە مەنیجە دەكات وخۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.