کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی کۆماری کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە، ڕێكهوتی١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی ههتاوی، له شاری ئۆسڵۆ پێتەختی وڵاتی نۆروێژ، ڕێوڕهسمێكی بهشكۆ له لایهن کومیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، به بۆنهی ٧٠ههمین ساڵڕۆژی دامهزرانی كۆماری كوردستان بهڕێوه چوو.
ڕێوڕهسمهكه به سروودی نهتهوایهتیی ئهی ڕهقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوان و هەروەها خولهكێك بێدهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شههیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دهستی پێكرد.
پاشان بە بۆنەی ٧٠ ساڵ تێپەڕین لە تەمەنی پڕشکۆی کۆماری کوردستان، مۆمی ٧٠ ساڵەی کۆماری کوردستان، لە لایەن محەممەدئەمین مەجیدیان و خاتوو چنوور مێهرپەروەر ەوە هەڵکرا.
دواتر پهیامی کومیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ له لایهن وەفا مستەفاپوور ئەندامی کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆڕوێژ، پێشکەش کرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا، پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و کۆمەڵەی کولتووری گشتی لە لایەن سەردار فەیزی خوێندرایەوە.
پاشان پێشکەش کردنی سروودی ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، پێشکەش کرا.
پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە لایەن مەحەیەدین حوسەینیەوە خوێندرایەوە.
هەروەها، پەیامی پیرۆزبایی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، لە لایەن حەبیب قادریەوە پێشکەش کرا.
پاشان نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراوی نۆڕوێژی وتەیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە:
ئولاو ئێلوەستوێن لە لایەن حیزبی چەپی نۆڕوێژ
یان بویەر ویندهەیم لە لایەن حیزبی سەوزەکانەوە
تورە ویلهەیمسێن لە لایەن Wold Kurdish Friendship Assosation
هەروەها ئەو حیزب و لایەنانەی کە بەو بۆنەوە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون و پەیام، چەپکە گوڵ و برووسکەی پیرۆزباییان پێشکەش کرد بریتی بوون لە:
ـ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ستۆکهۆڵم
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان لقی نۆروێژ
ـ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لقی نۆروێژ
ـ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لقی نۆروێژ
ـ بزووتنەوەی گۆڕان لقی نۆروێژ
ـ پارتی ئازادی کوردستان باکوور نۆروێژ
ـ پارتی دێموکراتی باکوور
ـ ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ
ـ سازمانی خەبات لە نۆروێژ
ـ پارتی سەربەستیی کوردستان
ـ یەکگرتووی ئیسلامی لە نۆروێژ
ـ کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید
ـ ناوەندی یەکیەتیی کوردان لە سوید - چەپکە گوڵ.
جەعفەر حامیدی و خاتوو سوخرە -چەپکە گوڵ.
ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشدابووانی کۆتایی پێهات.