کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی باوكی شەهیدێكی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سنە

22:32 - 14 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: مام ئەبووبەکر ئیبراهیمی باوکی شەهید ئەنوەر ئیبراهیمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٨٧ ساڵی‏دا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‏شەممە ڕێكەوتی ١٣ ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، مام ئەبووبەکر ئیبراهیمی، باوكی شەهید ئەنوەر ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی تەنگیسەری ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەتەمەنی ٨٧ ساڵی‏دا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەکه بوو.
تەرمی مام ئەبووبەکر له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکه و خزم وکەسوکاری له گوندی تەنگیسەر به خاک سپێردرا.

13587.jpg
شەهید ئەنوەر ئیبراهیمی
شایانی باسە کە، ماڵی مام ئەبووبەکر ٢جار له لایەن ڕێژیمی دڕندەی کۆماری ئیسلامییەوه سوتێندراوه.

شەهید ئەنوەر ئیبراهیمی ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی، لە گوندی تەنگیسەر لەدایک بووه و ناوبراو پێشمەرگەیەکی قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٧٢ی هەتاوی،له ناوتاقی کوردستانی عێراق تیرۆرکرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم وکەسوکاری مام ئەبووبەکر دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.