کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیم لە نێو خۆیداندا کێشەیان هەیە

21:35 - 15 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: بە وتەی سادق ئامۆلی‌‏لاریجانی، سەرکۆمار بەرپرسی بەڕێوەبردنی یاسای بنەڕەتی لە هەموو کاروبارەکاندا نیە.

سادق ئامۆلی‌‏لاریجانی، بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا گوتی؛ بە بڕوای من ئەسڵی ١٣ی یاسای بنەڕەتیی ئێران ئاڵۆزە و هیچ واتایەکی نیە و تێڕوانێنێکی هەڵەیە کە بەڕێوەبردنی یاسا لە هەموو شوێنێک لە ئەستۆی سەرکۆمار بێت.

ئەو دەسەڵاتدارەی ڕێژیم دەڵێت: ناکرێت بەڕێوەبردنی ئەسڵی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە ئەستۆی سەرکۆماردا بێت. بابەتی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، سەلمێنراوە و بەپێی مادەی ٥٧ی یاسای بنەڕەتی، چاوەدێری بە سەر کاروباری ئەو دەسەڵاتە لە ئەستۆی ڕێبەردایە، نەک سەرۆک کۆمار.

بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری، لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێ: بەرپرسی دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی نابێت و ناتونێت هێچ چاوەدێرییەکی بە سەر دەسەڵاتی دادوەریی‏دا هەبێ.

لێدوانەکانی ئامۆلی‏‌لاریجانی، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە، حەسەن ڕووحانی لە مانگی خەزەڵوەردا گوتبووی؛ دەسەڵاتی دادوەری دەبێ جێگای ئاسوودەیی کۆمەڵگا بێت، ئەگەر خوێ تەندروست بێ، دەتوانێ پێش بە هەر کەم و کۆڕییەک بگرێت، بەڵام ئەگەر بۆ خوێ گەندەڵ بوو، کۆمەڵگایەک گەندەڵ دەکات.