کوردستان میدیا: عادل ئەلجۆبەیر، وەزیری کاروباری دەرەوەی سعوودی ڕایگەیاندووە کە؛ شکستی تیرۆریزم ئەولەویەتی ئێمەیە و ئێمە دژی ئەو دیاردەیە لە ناوچەکەدا دەوەستینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی لە نامیلکەیەکدا لە بلاڤۆکی نیوزویکدا بڵاوی کردووەتەوە کە؛ عەرەبستانی سعوودی ئامانجی تیرۆریزم بووە و ئەولەویەتی ئێمەش شکستی تیرۆریزمە.
ناوبراو لەو نامیلکەیەدا باسی لەوە کردووە کە ئەو تیرۆریزمە چ ئەلقاعیدە یا داعش بێت چ ڕیژیمی ئێران، دەبێ شکستی بدەین و ئەوەش بەرژەوەندیی ئێمە دەپارێزێت.
ئەلجۆبەیر هەروەها باسی لەوە کردووە کە دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا، ڕێژیمی ئێران لە تیرۆریزم وەک سیاسەتێکی دەرەکی کەڵکی وەرگرتووە و لەو ماوەیەشدا عەرەبستانی سعوودی کراوەتە ئامانجی تیرۆریزمی نوێنەرانی ڕێژیمی ئێران.
مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ العربیە نت هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران دا، کە پشتیوانی لە تیرۆریزم نەکات.
لەو وتووێژەدا، فیلیپ هاموند، وەزیری دەرەوەی بریتانیا هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران دا کە؛ لە ئەگەری درێژەی پشتیوانیی لە تیرۆریزم، بوار بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی هەڵگرتنی هەنگاوی سەربەخۆ لەبار دەبێت.
لەو پێوەندییەدا، مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، لە بارەی بارودۆخی تیرۆریزم لە جیهان ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران هەروا لە ڕێگەی سپای قودس، لقی دەرەکیی سپای پاسدارانەوە پشتیوانیی خۆی لە تیرۆریزم لە جیهان درێژە دەدات.