کوردستان میدیا: نۆ ئەندامی دیکەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریەدا لە شاری حەڵەب کوژران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ٩ پاسداری ڕێژیمی ئێران لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
لەو ٩ ئەندامە کوژراوەی سپای پاسداران، نێوی سێ فەرماندەی گوردانی سپای پاسداران بەرچاو دەکەوێت.
هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی بڵاوی کردەوە کە؛ محەممەد قوڵیزادە بەرپرسی نوێنەرایەتیی وەلی فەقیهـ لە یگانی امنیتیی سپای پارێزگای قۆم و سەجاد ڕۆشنایی فەرماندەی گوردانی لەشکری ١٧ی عەلی ئیبنی ئەبیتالبی قۆم و هەروەها عەلیئەکبەر عەرەبی جێگری ناوبراو و محەممەد سراجی لەو کەسانەن کە لە سووریەدا کوژراون.
لەو پێوەندییەدا، ابنا هەواڵدەریی ناسراو بە اهل بیت ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندان، ناوی ٧ ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسدارانی بڵاو کردۆتەوە کە لە شەڕی سووریەدا کوژراون.
چەند ڕۆژ پێش ئێستاش سەرتیپی پاسدار موحسین قاجاریان فەرماندەی تیپی ٢١ی زرێهیی ئیمام ڕەزای نیشابوور، کە یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران بووە کوژراوە.
لەو پێوەندییەدا، عەلی خامنەیی ڕێبەڕی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە فەرمی ڕایگەیاند کە؛ پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەکات و دەستخۆشی لە بەشداریی هێزەکانی سپای پاسداران کرد کە دژی دژبەرانی ئەسەد شەڕ دەکەن.
خامنەیی هەروەها لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوانی سپا لە سووریەدا گوتی کە؛ ئەگەر میلیشا شیعەکانی سووریە ناسراو بە مدافعان حرم لە سووریه شەڕیان نکردبایە، دەبا لە هەمەدان و کرماشان لەگەڵ ئەو دوژمنانە شەڕمان کردبا.
بەپێی دوایین ئامارەکان، لەسەرەتای بەشداریی کردنی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریەدا هەتا ئێستا، ٧٠٠ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.
بەپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام پشتیوانیی خۆیان لە ئەسەد دەربڕێوە و بە تێچووی سەرسووڕهێنەری ماڵی، چەکوچۆڵ و تەدارۆکاتی، لەژێر دروشمی بەرگری لە ئەمنییەتی میللی و پشتیوانی کە مێحوەری مقاومەت پشتیوانی لە ئەسەد دەکەن.