کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شێخ جەنگی تاڵەبانی

14:48 - 17 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شێخ جەنگی تاڵەبانیدا بەشداریی کرد.

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، لە تەکیەی تاڵەبانی شاری کۆیە، لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی شێخ جەنگی تاڵەبانی‌دا بەشدارییان کرد.

لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شێخ جەنگی تاڵەبانی، برای مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان(puk)، مستەفا هیجری پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتی بە بنەماڵە و کەسوکاری شێخ جەنگی ڕاگەیاند و حیزبی دێموکراتی بە بەشدار لە خەم و پەژارەی لە دەستدانی ئەم کەسایەتییەی باشووری کوردستان زانی.

13615.JPG

13616.JPG

13617.JPG

13618.JPG

13620.JPG

13621.JPG

13622.JPG

13623.JPG