کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک لە شەڕی سووریە کوژرا

15:05 - 18 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شەڕی سووریەدا، لە شاری حەلەب کوژرا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوی ئیسماعیل شوجاعی خەڵکی خەڵکی نۆباری بۆکان لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراوە.

ڕێژیمی ئێران لە دوایین هەوڵەکانی خۆی بۆ پشیتوانی لە بەشار ئەسەد، جاش و بەکرێگیراوانی خۆی ڕەوانەی سووریه دەکات.

ڕێژیمی ئێران ماوەیەک پێش ئێستا لە شاری مەهاباد و پیرانشار، جاش و گۆپاڵ بەدەستەکانی خۆی بۆ پشیتوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد کۆ کردەوە تا ڕەوانەی سووریە‌یان بکات.

لەو پێوەندییەدا، تا ئێستا لە مەهاباد و پیرانشار، زۆر کەس لە بەکرێگیراوان ڕەوانەی شەڕی سووریه کراون و ئەگەر کەسانێک سەرپێچی بکەن و نەڕۆن، دەبێ دەست لەکار بکێشنەوە و ناتوانن ئیتر وەک پاسدار بمێننەوە و مووچە وەرگرن.