کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێکی دیکە لە شەڕی سووریەدا کوژرا

15:02 - 19 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: جاشێکی دیکەی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شەڕی سووریەدا، لە شاری حەلەب کوژرا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوی سەجاد حەبیبی خەڵکی کەنگاوەری کرماشان، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراوە.

ناوبراو هەشتەمین جاشی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای کرماشانە کە لە سووریەدا دەکوژرێت.

پێشتریش ٧ جاشی دیکەی پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی مێهدی نۆورووزی، سەعید قارلقی، ئەبوزەر ئەمجەدیان، ئەکبەر مەلکشاهی، ڕەزا عەباسی، سادق یاری و سەتار عەباسی لە سوریەدا کوژرابوون.

لەهەواڵێکی هاوشێوەدا، جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوی ئیسماعیل شوجاعی خەڵکی نۆباری بۆکان، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراوە.

پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بەشار ئەسەد بە هەموو شێوەیەک درێژەی هەیە و لەو پێوەندییەشدا ڕێژیمی ئێران جیا لە هێزی نیزامیی خۆی، جاش و بەکرێگیراوانی خۆی ڕەوانەی شەڕی سووریە دەکات.

ئێستاکە شاری حەلەب بووەتە گۆڕستانی ئەندامانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و ئەوەش هەڵوێستی توندی خامنەیی لێ‌کەوتەوە.