کوردستان میدیا: ٧٠ـەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان لە وڵاتی فینـــــلانـد لە ڕێوڕەسمێكدا بەرز ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ــ فینـــلاند، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، جێژنی ٢ی ڕێبەندانی لە شاری تامپرە بە بەشداریی خەڵكێكی بەرچاو لە كوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەكێك بێ‌دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان دەستی پێ كرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له لایه‌ن عەلی مورادی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له فینلاند پێشکه‌ش کرا.
مورادی لەو پەیامەدا ئاماژەی بە مێژووی كۆماری كوردستان و كارتێكەریی دامەزرانی كۆماری كوردستان لەسەر ئەوە كە ئەو كۆمارە ساوایە وەڵامدەری ویستی كۆمەڵگای كوردی لەو سەردەمە بوو بۆ بە دەستەوەگرتنی مافی چارەنووس خۆیدا.
ناوبراو هەروەها، باسی لە دامه‌زرانی کۆماری کوردستان کرد کە به‌رهه‌می گه‌شه‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له کۆمــه‌ڵی کــورده‌واری و پێگه‌یشتـــوویی و تێـگه‌یشتــوویی نه‌تــه‌وه‌یی و سیاسیی میلله‌تی کورد له‌و ســه‌رده‌مــه‌دا بوو.
بە گشتی هێمـاکــانی گـــوتاری یەکگــرتـووی نەتـەوە، دێمـوکراسیخـــوازی، هه‌ڵکردنی ئالا، سروودی نەتەوەیی ، دامه‌زرانی سوپای میللی پێشمەرگە، به‌شــدار کردنی چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ل له به‌رێوه‌بردنی کــار و باری کــۆمـــاردا، دامـــه‌زرانی رێکخــراوه‌کانی ژنان و لاوان، ره‌سمی کردنی خوێندن به زمانی کوردی له قوتابخانه‌کان، دامه‌زرانی چاپخانه و چاپی گۆڤار و کتێبی جــوراوجــۆر به زمـــانی کـــوردی، به‌شێک لـــه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ن که کـــۆماری کـوردستـــان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و سه‌رجه‌م دانیشتووانی.
هەروەها ناوبراو باسی لەوە کرد کە ئه‌و رێژیمــه به هــۆی بیر و بۆچوون و سیاسه‌ته دواکه‌تووانه و هه‌ڵه‌کانی له نێوخوی وڵات، بۆته هــۆی دواکــه‌وتوویی ئێران و بێبـه‌شیی خه‌ڵکی ئێــــران له سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌کانی خۆیان و سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی هه‌ر چه‌شنـه بیر و باوه‌ری و نــه‌تــه‌وایــه‌تی و سیاسی و ئابووری و کـــۆمــه‌ڵایه‌تی له نێو خــۆی وڵات لــه لایه‌ک و سیاسه‌ته ئـاژاوه‌گێـرانه‌کــانی رێــژیم لـه ده‌ره‌وه‌ی ولات و ســرنج نــه‌دان به رێــوشــوێنــــه نێــونــه‌تـــه‌وه‌ییــه‌کـــان و تـــه‌ریک کــه‌وتنــه‌وه و بێ ئێعتباریی ئێران له ئاستی جیهانیدا له لایه‌کی دیــکه، ئه‌و رێژیمه جگه له سیاسه‌ته دژی ئینسانی و دواکــه‌وتوانه‌کــانی لــه نێو خۆی وڵات، به نیسبــه‌ت ده‌ره‌وه‌ش به هـــۆی کــرده‌وه و سیـــاســـه‌ته هــه‌ڵه و ئاژاوه‌گێـڕانه‌کانی، بۆته هۆی ئه‌وه که خه‌ڵکی ئێران به چه‌ند قات بکه‌ونه ژێر گوشار و ژیانیان لێ تاڵ ببێ.
لە نێو ئاخنی بەرنامەكاندا كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لە نیوان نوێنەرایەتی هێزە سیاسییەكانی بەشداربووی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوەچوو.
لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزباییان پێشکەشی ڕێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتین لە:
ــ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ــ ڕێکخراوی پارتی دێموكراتی كوردستان فینلاند
ــ کۆمیتەی ڕێکخستنی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان ـ فینلاند
ــ یه‌كیه‌تییەکانی ژنان، ڵاوان وخۆێندکارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ــ كۆمەڵە سازمانی كوردستانیی حیزبی كومونیستی ئێران
ــ فیدراسیون کۆمەڵە کوردیەکان لە فینلاند
ــ پەیامی هاوبەشی فعال مدنی یارسان و ڕادیو کوردانە
ــ پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن ڕێکخراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئەوبۆنەوەیە هاتوو بوو کە لەلایانی پێشکەش کەری بەرنامەکە ئیشارە پێ کرا.
دواتر پارچە هۆنراوەیەك لە لایەن فازڵ سوڵتانپەناوە بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە پێشكەش كرا.
ڕێوڕەسمەكە بەشایی و هەڵپەڕكێی بەشداربوان كۆتایی پێهات.