کوردستان میدیا: عادڵ ئەلجۆبەیر وەزیری دەرەوەی عەربستانی سعوودی، ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی بە پشتیوانی لە تێرۆڕیزم تاوانبار کرد و ڕاگەیاند: بەشێک لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو لیستی تێرۆریستی دان.
ئەلجوبەیر لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیونی ئەلجەزیرەدا ڕاگەیاند: زۆر قورسە بتوانیی ئاڵوگۆر بە سەر ڕێژیمی ئێراندا بێنی، کە لە حکوومەتێکی پابەندنەبوو بە ئایین و دین، بێگۆرێ بە دەوڵەتێکی جێگای باوەڕ و متمانە.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە درێژەی وتووێژەکەیدا گوتی، ڕێژیمی ئیران پشتیوانی لە گرووپە توندڕەوەکانی وەک حیزبووڵای لوبنان وحوسییەکان و میلیشا تاقم گەراکانی عێراق دەکات.
ئەلجۆبەیر لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی، ڕێژیمی ئێران تەنیا دەوڵەتێکی شەڕانی و شەڕخوازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەیەوێ دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا زاڵ بکات و عەرەبستان ئیزن نادات ئیڕان هەڕەشە لە ئەمنیەتی عەرەبستان و هاووپەیمانانی لە ناوچەکە بکات.