کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەلەب بووتە بە گۆڕستانی ئەندامانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران

15:30 - 20 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: دوای دەستێوەرادانەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریەدا و چڕتڕ بوونەوەی شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتە، ڕێژیمی ئێران و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە هاتنە دەنگ.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، شەڕی نێوخۆیی سووریه لە نێوان هێزەکانی ڕێژیمی ئەسەد و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتەدا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە توندتر بووەتەوە و ڕێژیمی ئێرانیش بە هۆی تەلەفاتی گیانی و ماددی کەتووەتە پەلەقاژەوە و هەندێک لە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەش ناڕەزایەتیی خۆیان نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی سپای پاسداران لە وڵاتەدا دەربڕی.

لەو ماویەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی سپای پاسداران لە شەڕی سووریەدا کوژراون.

بەپێی ئامارەکان ٧٠٠ کەس لە ئەندامانی سپای تیرۆریستیی پاسداران تا ئێستا لە شەڕی سووریەدا کوژراون.

ڕێژیمی ئێران ئەندامانی خۆی لەژێر ناوی مدافعان حرم دەنێڕێتە سووریە و عەلی خامنەیش کوژراونی ئەو شەڕە بە کەسانی ئینقلابی ناودێر دەکات.

لەو پێوەندییەدا، بە هۆی تێچووی ماددی لەڕادەبەردەری ئەو شەڕە بۆ ڕێژیمی ئێران، ئەندامی ستادی پشتیوانی بە ناو مدافعان حرم لە پارێزگای ئورمیە، داوای لە خەڵک کردووە کە کەل‌وپەلی گەرم وەک پەتۆ و جل‌وبەرگی گەرم بۆ سووریە کۆ کەنەوە.

ئەو ئەندامەی سپای لە پارێزگای ئورمیە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئێمە لە سووریە پێویستیان بە جل‌وبەرگی گەرم هەیە و ئەوەش بۆ ئەوەیە کە ئێمە لە سووریە، بەرگریی لە وڵاتەکەمان دەکەین.

ناوبرا هەروەها گوتوویەتی کە یارمەتیی ماڵی کاریگەرترە و ئەگەر دەتوانن یارمەتی ماڵی بدەن.

هەروەها سپای قودس لە تێلگرامدا بڵاوی کردووەتەوە کە دوعا بۆ بریندارانی شەڕی سووریە بکەن کە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ژمارەی بریندارانی ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە حەلەب زۆرە.

لەو پێوەندییەدا، محەممەدحوسێن سراجیکاراتاکای شاری قۆم لە شەڕ لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراوە.

حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بە فەرمی دانی بە دەستێوەردانی نیزامیی ئێران لە عێراق و سووریە داهێنا و ئەندامانی سپای لەو وڵاتەدا بە سردار ناو برد.

ڕووحانی هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەو دەستێوەردانە دەبێتە هۆکاری ئەمنییەت بۆ بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانە ناوکییەکان.