کوردستان میــدیا: ئه‌ندامێکی کومیسۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس، وێڕای ئاماژه به کاریگه‌ریی خراپی بێ‌کاری ده‌ڵێ، بۆ بردنه سه‌ری رێژه‌ی هاوسه‌رگیری و که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌ڵاق پێویسته هه‌لی کار بۆ لاوان بڕه‌خسێنرێت.
ئیره‌ج عه‌بدی، ئه‌ندامی کومیسۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس، به هه‌واڵده‌ریی خانه‌ی میله‌تی گوتووه: ته‌رخان کردنی پێداویستیی هه‌رزان له‌مه‌ڕ هاندانی لاوان بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری، ناتوانێ رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بێت، چونکه بێ‌کاری له نێو توێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا و به تایبه‌ت توێژی خوێنده‌وار زۆر به‌رچاو و بەربڵاوه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس پێی وایه ئه‌و رێگایانه‌ی که بۆ چاره‌سه‌رکردنی بێ‌کاری گیراونه‌ته به‌ر کاریگه‌ریان نییه و ده‌ڵێ: هه‌تا کاتێک کێشه‌ی بێ‌کاری چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریی لاوان له ئارا دایه.
ناوبراو ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی که هاوسه‌رگیرییه‌کان درێژه‌یان هه‌بێت، پێویسته کاری درێژخایه‌ن له کۆمه‌ڵگادا بۆ خه‌ڵک دابین بکرێت و ئه‌وه‌ی پێشگیری لێ بکرێت چوونه سه‌ری رێژه‌ی ته‌ڵاقه.
به‌پێی وته‌کانی ناوبراو: بێ‌کاری و کێشه‌ی ئابووری هانده‌رێکه بۆ ئه‌وه‌ی لاوان که‌متر ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری بکه‌ن، ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته هۆی چونه‌سه‌ری ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له ئێران‌دا.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران