کوردستان میدیا: ٣٠ی ڕێبهندانی ساڵی ١٣٩٤ی ههتاوی، ٧٠ ساڵ بهسهر دامهزراندنی یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاو لە کوردستاندا تێپهڕ دهبێت.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی، ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵە حیزبییەکان و بەشێک لە ئەندامانی لاوان و میوانان و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان لە هەرچواربەشی کوردستان، لە بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوان، بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێورەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەتایبەت شەهیدانی لاوان دەستی پێکرد.
دواتر سروودی تایبەت بە لاوانی کورد پێشکەش بە ئامادەبووانی مەراسمەکە کرا.
پاشان پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن جەلال ڕەوانگەرد سکرتێری یەکیەتیی لاوانەوە پێشکەش کرا.
ڕەوانگەرد لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد کە یادگارەكەی كۆمار هەنووكە وەفادار بە بیروباوەڕی كۆمار و پرەنسیپە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی، درێژە بە تێكۆشان دەدات. وانەكانی كۆمار پێمان دەڵێن: ئەی لاوی كورد! ئۆگری نیشتمانەكەت بە. سەربەستی و ئازادی نرخی گرانە، هەروەك ڕێبەری خەباتگێڕی ڕاستەقینەی ڕێگای ئاشتی و ئازادیخوازی کورد دەفەرمێت: گەلێك ئازادی بوێ، دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات.
ناوبراو لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا، ئاماژەی بەوەدا کە یـەكـیـەتیــی لاوان تا ئێـستـا ڕێگایەكی بە درێژایی ٧٠ ســاڵ پڕ لە هەوراز و نشێو بڕیوە و بە هەوڵ و تێكۆشان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەكانی درێژە بە خەبات دەدا.
دوابەدوای پەیامی یەکیەتیی لاوان، هونەرمەندی پێشمەرگە غوڵام فاتحی گۆرانییەکی پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی مەڕاسمەکەدا لە ڕێگەی سڵایدشۆ بەشێک لە چالاکییەکانی لاوان لە ماوی شەش مانگی ڕابردوودا، بە ڕێپۆرتاژێک بڵاوکرایەوە.
دواتر پارچە شێعرێک لەژێر ناوی حەفتا ساڵ تێکۆشان لە لایەن دێدەوان یەعقەوب پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
هەروەها ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی چالاکیی تایبەت بە ٣٠ی ڕێبەندان لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و دەرەوەی وڵات پێشکەش کرا.
زیاتر لە ٤٦ پەیام لە ئاستی جیهانی و هەرچواربەشی کوردستان کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە نەتەوەییەکان پەیامی پیرۆزباییان بۆ یادەکە ناردبوو.
پاشان، گۆرانییەکی دیکە لە لایەن کۆڕی موزیکەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە نێو ئاخنی ڕێورەسمەکەدا وێڕای دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو ئورگان و لایەنانەی کە هاوکاری بەڕێوەبردنی ڕێورەسمەکە بوون، نوێنەرانیان لە لایەن لوقمان عەبدوڵڵازادە و دیاکۆ مەسعودی جێگرانی سکرتێری پێشوو و ئێستای یەکیەتیی لاوان، لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.
دواتر چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێ لە لایەن گرووپی کیژانی ڕۆژهەڵاتەوە نمایش کرا.
ڕێورەسمەکە بە شایی و هەڵپەرکێی ئامادەبووان کۆتایی هات.