میرۆ عه‌لیار
ڕۆژی حەوتی رەشەمە ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی مجلس شوڕای اسلامی و پێنجه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی مجلس خبرگان رهبری هاوکات به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌و ماوه‌یه زۆر بابه‌ت و لێکدانه‌وه‌ی گرینگ و پێویست سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامی‌دا که له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایی ترین پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی سالم و ئازاد و دێموکراتیک ناته‌بایه و پێویسته بایکۆت بکرێ، بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له‌و نووسراوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌درێ که بارێکی دیکه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران شی بکرێته‌وه: پێوه‌ندیی نێوان هه‌ڵبژاردن و (مافی) به‌شداریی سیاسی.
به‌ڵام، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی وتاره‌که، سه‌ره‌تا پێویسته چه‌ند خاڵی گرینگ ڕوون بکڕێنه‌وه:
• به‌گشتی، ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دان به‌هۆی ئازاد و نهێنیبوونی، بڕیارێکی سه‌ربه‌ستانه‌ی شه‌خسی و ویجدانیی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵه، به‌ڵام به‌هه‌ر دووباردا، کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه.
بایکۆتی هه‌ڵبژاردن به‌مانای ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگهه‌ڵبڕین، وه‌ک به‌شداریکردن، بۆ هاووڵاتی هه‌م مافه و هه‌م ئه‌رک و به مه‌رجێ ئامانجدار و ئاگاهانه بێ، یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاووڵاتێکی چالاک و ده‌روه‌سته.
به‌شداریکردن و به‌شدارینه‌کردن، هه‌ردووکیان هه‌ڵگری په‌یامن بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
• دیارده‌ی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، شێوه‌یه‌کی کلاسیک و ناسراوه له به‌شداریی سیاسی یان به‌شداریکردن له ژیانی سیاسی و چاره‌نووسی وڵات دا. واته، به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن دا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی له‌ئارادابوونی ده‌رفه‌تی به‌شداریی سیاسی مانا په‌یدا ده‌کا و ئامانج ده‌پێکێت.
• ئه‌وکاته ده‌توانین باس له ئیمکانی به‌شداریی سیاسی بکه‌ین که هاووڵاتیان ته‌نیا وه‌ک مرۆڤ چاولێبکرێن و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌عه‌لوقاتی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، سیاسی، جنسی، حیزبی و سینفی ...، به‌گوێره‌ی یاسا و به‌بێ جیاوازی‌دانان له که‌شێکی ئازاد دا مافی یه‌کسانیان بۆ دابین کرابێ.
مافی به‌شداریی سیاسی به‌و پێناسه و خوێندنه‌وه‌ی له باری زانستییه‌وه بۆکراوه، ته‌نیا له نیزامێکی دێموکراتیک و سێکوولار دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ.
ئێستا با چاوێک بگێڕین به‌سه‌ر باروودۆخی ئێران و بزانین کام له‌و مه‌رج و مافانه له ئارادان و ده‌سته‌به‌ر کراون؟
ئیمکانی به‌شداریی سیاسی: به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک، له ئێران له‌ژێر حاکمییه‌تی ئیستبدادی و نیزامی ناسیونالیستی- مه‌زهه‌بی کۆماری ئیسلامی‌دا، هاونیشتمانیان وه‌ک مرۆڤی یه‌کسان سه‌یر ناکرێن و به‌بیانووی جۆراوجۆره‌وه به کۆمه‌ڵێک ده‌سته و گرووپ به مافی جیاوازه‌وه دابه‌ش کراون: ژن و پیاو، موسوڵمان و غه‌یره موسوڵمان، شیعه و غه‌یره شیعه، شیعه‌ی لایه‌نگری وڵایت فقیه و شیعه‌ی بێ‌بڕوا به وڵایت فقیه، په‌یڕه‌وانی مه‌زاهبی به‌ڕه‌سمیناسراو و به‌ڕه‌سمینه‌ناسراو، فارس و غه‌یره‌فارس و ...
له‌نیوان هه‌مو ئه‌وانه‌دا جیاوازی داده‌نرێ و هه‌ڵاواردن و بێبه‌شکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤانه به‌گوێره‌ی یاسا نهادینه کراوه. که‌وابوو ناتوانین باس له بوونی مافی به‌شداریی سیاسی بۆ هاووڵاتیان بکه‌ین.
مه‌سه‌له‌که که ده‌گاته کوردستان، به‌هۆی تێڕوانینی ئه‌منییه‌تی ڕێژیم به‌نیسبه‌ت کورده‌وه، پرسی ته‌بعیز و به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی ئازادی و ماف و ده‌رفه‌ت و ئیمکان، ئه‌بعادی به‌رین تریش به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ و ئه‌سڵی به‌شداریی سیاسی هیچ مانایه‌کی نامێنێ.
ئیختیاری هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵنه‌بژاردن: له کۆماری ئیسلامی‌دا هاونیشتمانی وه‌ک مرۆڤی ناته‌واو و ناباڵغ و پێنه‌گه‌یشتوو سه‌یر ده‌کرێ که ناتوانێ بڕیار بۆ چاره‌نووسی خۆی بدا، چ بگا به‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خاوه‌ن بڕیار بێ! بۆیه خه‌ڵک پێویستییان به قیم و ده‌مراست هه‌یه له‌جێگای ئه‌وان بڕیار بده‌ن.
خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌ی لێ زه‌وتکراوه نوێنه‌ر به‌دڵی خۆی دیاری بکا و هه‌ڵیبژێرێ. شورای نگهبان له‌ڕێگای نظارت استصوابییه‌وه دیاری ده‌کا کێ مافی کاندیدابوونی هه‌یه و کێ له‌و مافه بێبه‌ش ده‌کرێ. له‌ئاکامی ئه‌و وه‌زعه دا کۆمه‌ڵێک کاندیدای جێگای په‌سندی ڕێژیم ده‌مێننه‌وه و خه‌ڵک، ده‌بێ له‌به‌ینی کاندیداکانی حکوومه‌ت، نه کاندیداکانی خۆی، نوێنه‌ر هه‌ڵبژێرێ، واته خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن به به‌ربژێره‌کانی ڕێژیم!
به‌وجۆره، هاووڵاتی ته‌نانه‌ت مافی هه‌ڵبژاردنی واقعیی لێ زه‌وتکراوه. هه‌ڵبژاردن له تێگه‌یشتن و ئامانجی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی‌دا ڕێزگرتن له ده‌نگ و ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵک نیه، به‌ڵکوو نوێکردنه‌وه‌ی \'بیعتی ئومه‌ت به ویلایه‌تی فه‌قیهه.
کاریگه‌ریی ده‌نگی ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی: ئامانج له هه‌ڵبژاردن به‌گشتی ئه‌وه‌یه که تاک ده‌یه‌وێ به‌و ده‌نگه‌ی ده‌یخاته سندووقی دنگدانه‌وه، کارتێكه‌ریی بخاته سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی وڵات و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا، ئاڵووگۆڕ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا پێک‌بێنێ.
به‌ڵام له کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و ئامانجه ڕێگای وه‌دیهاتنی به‌ربه‌ست کراوه، چون له‌بناخه‌وه ناوه‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سیستمی ولایت فقیه دا هه‌ڵبژاردنیان به‌وشێوه‌یه بۆناکرێ که ده‌نگی هاووڵاتی بتوانێ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی سیاسیی وڵات هه‌بێ و ئاڵووگۆڕ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا پێک‌بێنێ!
التزامی به‌زۆر و به فێڵ: کاندیدا بۆئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژێرانی هه‌بێ، به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێ ئیلتزامی به ولایت فقیه هه‌بێ یان نیزام و فه‌لسه‌فه‌ی کۆماری ئیسلامی قه‌بووڵ بێ. به‌ڵام کوردێکی سوننی مه‌زهه‌ب یان ده‌نگده‌رێکی مه‌سیحی، که‌لیمی، به‌هایی ... چۆن ده‌توانێ ئیلتزامی به ولایت فقیه هه‌بێ؟! له مه‌زهه‌بی ئه‌وان دا ئه‌ساسه‌ن ئه‌و دیارده‌یه بوونی نیه و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ئیلتزام به ولایت فقیه له‌گه‌ڵ ئوسووڵه مه‌زهه‌بییه‌کانی خۆیان ناته‌با و ناکۆک بێ.
یان ژن که له یاساکانی کۆماری ئیسلامی‌دا به نێوه‌مرۆڤ ده‌ژمێردێ، به‌هۆی یاساکانی دژه‌ژن له به‌شی هه‌ره‌زۆری مافه ئینسانی و مه‌ده‌نیه‌کانی بێبه‌ش کراوه، دڵخوازانه ده‌توانێ چ ئیلتزامێکی به ولایت فقیه هه‌بێ و چۆن پابه‌ند به یاسایه‌ک بێ که بۆته هۆی بێبه‌شکردن و هه‌ڵاواردنی؟!
ئازادی و نهێنیبوونی ده‌نگدان: وه‌ک ده‌گوترێ، کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له‌ڕێگای کۆنترۆڵی کارتی پێناسه‌وه (شناسنامه) هاووڵاتییان دخه‌نه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌دابێ و کارتی پێناسه‌که‌ی مۆری لێنه‌درابێ، به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر سزا ده‌درێن و له کۆمه‌ڵێک ماف و ئیمتیاز بێبه‌ش ده‌کرێن! ئه‌و کاره به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه که ڕێژیم دوای هه‌ڵبژاردن ئیدیعا بکا خه‌ڵکێکی زۆر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بوون و حکوومه‌ته‌که خاوه‌نی ڕه‌وایی دێموکراتیکه!
له‌کۆتاییدا پێویسته ئاماژه بکرێ که هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره به سێ هۆ بۆ ڕێژیم گرینگیی تایبه‌تیی هه‌یه:
یه‌که‌م، هه‌ڵبژاردن دوای برجام و شکست له به‌رامبه‌ر به ڕۆژاوا دا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له‌ئاکامی ئه‌و شکانه دا، ڕێبه‌رانی ڕێژیم تووشی نه‌خۆشیی پاڕانۆیا هاتوون و به‌توندی له نفووزی دوژمنانی نیزام تۆقیون و نیگه‌رانی خۆیان له‌و باره‌وه ناشارنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ڕێژیم که‌وتوونه‌ته قه‌یرانی بڕیاردانه‌وه: له‌لایه‌ک بۆ سه‌روساماندان به ئابووریی شپرزه‌ی وڵات پێویستیی حه‌یاتییان به سه‌رمایه و تێکنولوژی ڕۆژاوا هه‌یه، له‌لای دیکه‌وه به‌ڵام له ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی سیاسی و دیپلوماسی له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا ترسی زۆریان ڕێنیشتووه، چون ده‌زانن که پێوه‌ندی ئابووری و تجاری به‌ره به‌ره ڕێگا بۆ حوزووری سیاسی و کولتووری لایه‌نی به‌رامبه‌ر خۆش ده‌کا و پێشی پێناگیرێ.
ڕێژیم سه‌رمایه و تێکنولوژی ڕۆژاوای ده‌وێ، به‌ڵام له ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئورووپا نیگه‌رانه!
دووه‌م، دوای پاشه‌کشه له پرسی ناوکیدا، مه‌شرووعییه‌تی نیزام ئه‌وه‌نده‌ی دیکه که‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه. حکوومه‌ت پێویستیی به به‌ڵگه هه‌یه که به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا، نیشان بدا کۆماری ئیسلامی خه‌ڵکی له‌پشته و له نێوخۆدا سه‌قامگیره. بۆیه ڕێبه‌رانی ڕێژیم و له‌پێشه‌وه خودی خامنه‌ای، داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن برای حفظ اعتبار نظام له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریی و نیزام بیمه بکه‌ن!
سێیه‌م، دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ڕه‌نگه جێنشینی آیت الله علی خامنه‌ای هه‌ڵبژێردرێ، بۆیه ڕێژیم نایهه‌وێ خه‌ڵکانی نه‌خوازراو و نامه‌حره‌م ڕێگه‌یان بۆ ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات بکرێته‌وه و له بڕیارداندا به‌شدار بن.
له‌پێوه‌ندییه‌دا دیاره هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خیبره‌گان گرینگیی تایبه‌تی پێده‌درێ، چون دوای مردن یان وه‌لاچوونی خامنه‌ای، جێنشینه‌کانی ئه‌و نفووز و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌ویان نابێ و نیگه‌رانن که شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات په‌ره‌بستێنێ. بۆیه گرینگ نیه کێ ڕێگه‌ی کاندیداتوری پێدراوه و کێ سه‌لاحییه‌تی ره‌تکراوه‌ته‌وه، ڕێژیم ترساوه و ریسک ناکا و ته‌نیا ئه‌وکه‌سانه له سندووقه‌کانی ده‌نگدان سه‌ر ده‌ردێنن که له وه‌فادارییان به نیزام هیچ گومانێک نه‌بێ.
بۆیه ئاسۆی چاوه‌ڕوانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره له هی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووش به‌رته‌سک تره و ڕێژیم ئه‌وپه‌ڕی تواناکانی خۆی به‌کاردێنێ که هیچ ڕێگه و ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌ڵبژاردنی کاندیدای سه‌ربه‌خۆ و غیرخودی له ئارادا نه‌مێنێ.
هاووڵاتی به‌ڕێز!
به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنێک که نه مافی به‌شداریی سیاسی تیدا ده‌سته‌به‌ره، نه مافی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و نه ئیمکانی وه‌دیهێنانی ئامانجی به‌شداریکردنی تێدا به‌دی ده‌کرێ، ڕێگه‌دانه به چه‌وسێنه‌ره‌که‌ت که له ده‌نگه‌که‌ت به‌دژی خۆت که‌ڵک وه‌ربگرێ و ده‌نگه‌که‌ت بۆ پته‌وکردنی بناخه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوریی خۆی به‌کاربێنێ.