کوردستان میدیا: محەممەدئەمین ئەحمەدپوور باوکی شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی و پێشمەرگەی دێرینی ئەم حیزببە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٤ی ڕەشەمە ١٣٩٤ی هەتاوی، کاک محەممەدئەمین ئەحمەدپوور ناسراو بە محەممەدئەمین شەشە بە هوی نەخوشینەوە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا كوچی دوایی كرد و لە زێدی خۆی بە بەشداریی خەلكێکی بەرچاوی ناوچەکە بە خاك سپێردرا.
کوڕێکی کاک محەممەدئەمین بە ناوی بارزان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، شەهید کرا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و خزم و كەسوكاری کاک محەممەدئەمین دەكات وخۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.