• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٧-٠٢-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٢/٠٨ - ١٧:١٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە "گوڵیزار شەفەق" دایکی "بەهمەن دێهقان" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی٧ی ڕه‌شه‌مه‌ى ١٣٩٤ی هه‌تاوی، دایە گوڵیزار شه‌فه‌ق، كچی "مامه‌د" خەڵكی گوندی"پیرانجق"، سەر بە شاری ورمێ، له‌ ته‌مه‌نى ٧٠ساڵی‏دا كۆچی دوایی كرد.

دایه‌ گوڵیزار هه‌روه‌ها خوشكى شه‌هید "سه‌برى شه‌فه‌ق" شه‌هیدى حیزبى دێموكراته‌ كه‌ سالى ١٣٦٢ی هەتاوی، له‌ شه‌ڕى پیرانجق‌دا شه‌هید بوو.

تەرمی دایە گوڵیزار هەر ئەو ڕۆژە لە نێو ئاپۆرای خزم و كەسوكار و دۆستانیان لە پیرانجق بە خاك سپێردرا.

دایە گوڵیزار ژنێكی نیشتمانپەروەر و حیزب دۆست و پێشمەرگەپەروەر بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ‌سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری دایه‌ گوڵیزار دەكات و خۆی به ‌شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک