کوردستان میدیا: دوای ئەوەیکە هەندێک کەس شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیان لە شاری سەقز بە فێڵ و ساختەکاریی ناوزەد کردووە، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڕەشە لە خەڵک دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شه‌ممه، كاتژمێر ٩ی شەو به كاتی ئێران، فه‌رمانداریی شاری سه‌قز به شێوه‌ی فه‌رمی ئاكامی شانۆی هه‌ڵبژاردنی له شاری سه‌قز ڕاگه‌یاند و مۆحسێن بیگله‌ری وه‌كوو نوێنه‌ری شاره‌كانی سه‌قز و بانه بۆ مه‌جلیسی ڕێژیم دیاری كرا.
ناوبراو له خولی پێشووشدا نوێنه‌ری مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بوو‌ە.
ڕێژیم به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو لایه‌نگری له‌م كه‌سه كرد‌ووە، هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه دیار بوو كه ناوی له سندوقی ده‌نگدان دێته ده‌ره‌وه و ڕێژیم به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بنكه‌كانی ئه‌و به‌ربژێره‌ی ده‌پاراست و له‌گه‌ڵ بچووكترین كێشه ده‌هاته دەنگ.
ئه‌گه‌رچی به‌ربژێرێكی دیكه به‌ناوی محه‌ممه‌دسه‌لیم زه‌هرابی له نێو ١٠ به‌ربژێری سه‌قز و بانه‌دا ده‌نگی چواره‌می هێنایه‌وه، به‌ڵام زیاترین ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه كه فێڵ و ساخته‌كاری یه‌كجار زۆر گه‌وره له‌م هه‌ڵبژاردنانه كراوه.
ڕێژیم كۆی ده‌نگه‌كانی سه‌قز و بانه‌ی ١٤٧ هه‌زار و ٦٥٤ ده‌نگ ڕاگه‌یاندووه و به‌شی ده‌نگه‌كانی بیگله‌ری بە ٥٨٦٧٣ ده‌نگ ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان و به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایانی ناوچه‌كه، ئه‌و ساخته‌کاریی و فێڵانه ئەوەندە زۆرن كه حاشا هەڵنەگرن. چ له‌وه‌ی كه ده‌نگ بۆ بیگله‌ری ساخته كرابێ چ له ڕاده‌ی ده‌نگده‌ران، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خه‌ڵكی سه‌قز و ناوچه به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌شدارییان كردووه و ته‌حریم له‌م ناوچه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بوو‌ە و شوێنه‌كانی ده‌نگدان چۆڵ و هۆڵ بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له فه‌رمانداریی شاری سه‌قزه‌وه بە دەستی هەواڵنێڕی ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم له ساڵۆنی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانداری، زۆر به توندی و ڕاشكاوانه هه‌ڕه‌شه‌ی له محه‌ممه‌دسه‌لیم زه‌هرابی كردووه كه ئیتر باسی فێڵ و ساخته‌چییه‌تی له ده‌نگداندا نه‌كات.
هەنووکە شار به ته‌واوی ئاڵۆزه و له چه‌ندین شوێنی شاردا لایه‌نگرانی بیگله‌ری و زه‌هرابی له‌گه‌ڵ یه‌ک تووشی كێشه بوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شاری سەقزەوە بە ماڵپەڕی کوردستان گەیشتووە، ئێستا نێوشار به ته‌واوی ئاڵۆزه و وه‌كوو پادگانێكی لێ هاتووه و له هه‌موو شوێنێ هێزه‌كانی ڕێژیم ده‌بیندرێن وكۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له ٣ كه‌س یاساغە و هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه ده‌گه‌نه‌وه به فه‌رمانداریی سه‌قز، به‌ستراون و زۆر شوێنی نێوشاریش كه‌وتووەته ژێر چاوه‌دێریی كامێراكانی ڕێژیم.