کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار دەست بەسەر خانووی ئەندامێکی حیزبدا گیرا

15:47 - 11 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: دادگای پیرانشار لەبریی بارمتەی ئازادکرانی چالاکێکی سیاسیی ئەو شارە، بڕی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە داوا کردووە.

لە نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا، باوکی جەلال لاهیجانی لە لایەن دادگای پیرانشارەوە بە مەبەستی دەست‏بەسەرداگرتنی خانووی ئەو بنەماڵەیە، بانگهێشت کراوە.

ئەو هاووڵاتییە سەبارەت بە پێشگرتن بەو بڕیارەی دادگا و بە گوێرەی نرخی خانووەکە، ١٠٠ میلیۆن تمەنی داوەتە ئەو دەزگا حکوومەتییە.

13928.jpg
جەلال لاهیجانی
چەند ساڵ لەمەوبەر جەلال لاهیجانی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات دەستبەسەر و پاشان بە بارمتەیەک بە بڕی ١٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرا.

ئەو ئەندامەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.

ئەو کردەوەی دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاتێكدایە کە، جەلال زیاتر لە ٦ ساڵە وڵاتی بەجێهێشتووە.

ماڵپەڕی هەواڵدەریی کوردپا بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە، نووسیویەتی: بڕیاری دادگای پیرانشار لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا بووە.