• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

لاوێکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم کوژرا

زایینی: ٠٥-٠٣-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٢/١٥ - ١٧:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لاوێکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم کوژرا
کوردستان میدیا: لاوێکی دیکەی بەلووچ لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ چەند ڕۆژ پێش ئێستا، "ئەمین شەهنەوازی" خوێندکاری قۆناغی کارناسیی کامپیوتێر لە سەفەرێکدا کە بوو سەردانی بنەماڵەکەی ڕۆیشتبووە ناوچەی "ماشکید"ی سەر بە شارستانی سەراوان، بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی بڕیاری "ایست" لە لایەن هێزە نیزامییەکانی سپای ڕێژیمی ئێران دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا کوژراوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپا دوای تەقە لەو لاوە بەلووچە و کوشتنی، تەرمەکەی بەجێ دەهێڵین.

بنەماڵەی شەهنەوازی یەک ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە، سەردانی هەنگی سنووریی هەمان ناوچە دەکەن، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی نیزامی هەنگی سنوری ڕێژیم لەو ناوچەیە هیچ وڵامێکیان پێ نادرێتەوە و بە ناچار خۆیان بە شوێن تەرمی کوڕەکەیاندا دەچن کە بە کوژراوی دەیبیننەوە.

لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی زیاتر لە ٥٢ کەس بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیم لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژرا و بریندار بوونە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا