کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات له ناوچه‌‏ی ژاوەرۆ

15:16 - 16 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: میرزا حەمەعەلی حوسێنی باوکی کادرێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی١٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، میرزا حەمه‌‏عەلی حوسێنی، باوکی حه‌‏مدی حۆسینی، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خه‌‏ڵکی گوندی گواز سەر به ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان به‏‌هۆی نه‌‏خۆشینی شێرپەنجه، له نەخۆشخانەی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.

کاک حەمه‏‌عەلی ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی، له گوندی گواز لەدایک بووه، هه‌‏ر له منداڵییەوە خوێندنی ئایینی ته‌‏واو کردووه و له گوندەکەی خۆیان و دەوروبەری ده‌‏ستی به تەبابەتی سرووشتی کردووه و لەو ڕێگەیەوه خزمەتێکی بەرچاوی کردووه.

میرزا حەمه‌‏عەلی له بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزدا لەدایک بووه و جێگای متمانەی خه‌‏ڵکی ناوچەکه بوو.

له سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا، کوڕێکی تێکەڵ به کاروانی شۆڕشگێڕانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌‏بێت و هەر بەوهۆیەوه چەندین جار کاک حەمه‌‏عەلی له لایه‌‏ن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەکەوێته بەر ئازار و ئەشکەنجه و بێ‌حورمەتی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم‏ و که‏‌سوکاری ناوبراو ده‌‏کات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌‏زانێت.